سروودخوێنێكى شیعه‌ پێكهاته‌ى سوننه‌ له‌ عێراق تووڕه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى سروودێكى شیعه‌ به‌ ناوى باسم كه‌ربه‌لائى له‌ عێراق، دامه‌زراوه‌ سیاسی و ئاینییه‌كانى پێكهاته‌ى سوننه‌ داواى گرتن و لێپرسینه‌وه‌ى باسم كه‌ربه‌لائى ده‌كه‌ن. به‌"سووكایه‌تى كردن به‌ سه‌حابه‌كانى پێغه‌مبه‌ر" تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/ئه‌یلوول/2022 هه‌ر یه‌كه‌ له‌ دیوانى وه‌قفى سوننى رابيته‌ى ئیمام و خوتبه‌خوێنه‌كانى ئه‌عزه‌میه‌ و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ داواى گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باسم كه‌ربه‌لائى ده‌كه‌ن كه‌ رادودێكى شیعه‌یه‌ "ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ سروود و شیوه‌ن ده‌خوێنێ له‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌دا". چونكه‌ له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیه‌دا ده‌ڵێ، "ناوى سه‌حابه‌ بسڕه‌وه‌ بیكه‌ به‌ عه‌سابه‌".

ئه‌م رسته‌یه‌ى كه‌ربه‌لائى كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت پارێزه‌رێك له‌ شارى ئه‌نبار داواى یاسایى له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌.

دیوانى وه‌قفى سوننه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ناكرێت سووكایه‌تى به‌ پێغه‌مبه‌ر و كه‌سوكار و سه‌حابه‌كان بكرێت، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت، محه‌مه‌د سه‌یهود جێگرى لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مانى عێراق لێدوانێكى داوه‌  به‌رگرى له‌ كه‌ربه‌لائى ده‌كات و ده‌ڵێ، "مه‌به‌ستى معاویه‌ و یه‌زیده‌ ئه‌وانیش سه‌حابه‌ نیین".

چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م كێشه‌یه‌ هانده‌ره‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى دژایه‌تى تایفه‌گه‌رى له‌ عێراق، كه‌ پێشتر ئەم وڵاتە به‌ ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌ ناڵاندوویه‌تى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین