پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى زۆرترین یه‌ده‌گى زێڕیان هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێر ئاشكراى ده‌كات پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى له‌ ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى خاوه‌ن زێڕن و به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌زار و 39 تۆن زێڕیان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشكراى كردووه‌، پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى زێڕیان هه‌یه‌. ئه‌وانیش بریتین له‌ سعوودیه‌ و لبنان و جه‌زائیر و عێراق  و میسڕ.

به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كه‌ له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى، سعوودیه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێت، به‌ 323.1 تۆن زێر، له‌دواى ئه‌و لبنان دێت به‌ یه‌ده‌گى 286.8 تۆن، له‌ پله‌ى سێیه‌م جه‌زائیر به‌ یه‌ده‌گى 173.6 تۆن، عێراقیش له‌ پله‌ى چواره‌م دێت به‌ 130.4 تۆن، له‌ پله‌ى پێنجه‌م وڵاتى میسره‌  كه‌ 125.2 تۆن زێڕى هه‌یه‌.

دوێنێ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هاى زێره‌كه‌ى عێراق حه‌وت ملیار دۆلاره‌.

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ World Gold Council رێكخراوێكى تایبه‌ته‌ به‌ بازاڕى زێڕ له‌ ساڵى 1987 دامه‌زراوه‌، نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له‌ له‌نده‌نه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین