كورد و سوننه‌یش به‌ كاندیدكردنى سوودانى رازى نین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكرایان كردووه‌، چوارچێوه‌كه‌ ده‌ستى به‌ گفتوگۆ كردووه‌ بۆ گۆڕینى محه‌مه‌د شیاع سوودانى كه‌ كاندیده‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، نه‌وه‌ك ته‌نیا ره‌وتى سه‌در به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌ن له‌ كورد و سوننه‌ و ته‌نانه‌ت خودى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش به‌ كاندیدكردنى سوودانى رازى نین.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/ئه‌یلوول/2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه‌،  چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى  شیعه‌ ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردووه‌، بۆ گۆڕینى محه‌مه‌د شیاع سوودانى كه‌ كاندیدى چوارچێوه‌كه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن له‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ دانیشتنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت و هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌درێت.

باس له‌وه‌یش كراوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌نى كورد و سوننه‌ و شیعه‌یش به‌ سوودانى رازى نین، چونكه‌  به‌ كاندیدى نوورى مالیكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاساى ده‌زانن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین