دایکى ماریا: کوڕەکەى من بکوژى ماریا نییە هەواڵ

نوچەنێت:

گەردوون محەمەد (دایکى ماریا)، لەبەردەم دادگاى هەولێر ڕایگەیاند، "كوڕەکەم تەمەنى بچووکە و ئەو بکوژى کچەکەم (ماریا) نییە، خەڵکى تر هانیان داوە تا ئەو تاوانە ئەنجام بدات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئەیلوول/2022) گەردوون محەمەد، دایکى ماریا سامى، لەسەر دۆسیەى کوشتنى کچەکەى، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "من چەند بەڵگەیەکم هەیە دەبێ دادگا بە کەیسەکەدا بچێتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، من کچەکەم لەدەستداوە و کوڕەکەشم کەوتووەتە زیندان."

دایکى ماریا سامى باسى لەوەشکرد، "كوڕەکەى من لە دایکبووى (2004)ـە، دڵنیام کوڕەکەی من بکوژ نییە، ئەگەر بکوژیش بێت کەسێکی دیکەی لە پشتەوە بووە، کە لە کوڕەکەی من تۆمەتبارترە، ئەو زۆر خوشکەکەی خۆی خۆشدەویست و هاوڕێ بوون."

هەروەها ڕاشیگەیاند، "تەمەنى کوڕەکەى هی دەمانچە نییە، ئەو دەمانچەی دراوەتە دەست تا ئەو تاوانە بکات".

لە بەرامبەردا، هەرێم ڕەفعەت، پارێزەرى دۆسیەى ماریا سامى ئاماژە بەوەدەکات، لە دانیشتنى ئەمڕۆ دادگا هیچ نوێنەرێکى ڕیکخراوەکانى ئافرەتان ئامادەنەبوونە، گووتیشى، "هەفتەى داهاتوودا دادگا بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو تاوانەی دژی ماریا ئەنجامدراوە دەخوێنێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین