حكومه‌تى كازمى له‌ چى ده‌ترسێ؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حكومه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌هێزكردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز و گرتنى پرده‌كانى به‌غدا، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، حكومه‌تى كازمى له‌وه‌ ده‌ترسێ پێكدادانى چه‌كدارى وه‌ك مانگى رابردوو له‌ به‌غدا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ناونیشانه‌كه‌ى ده‌پرسێ، "حكومه‌تى عێراق له‌ چی ده‌ترسێ؟" ئه‌م پرسیاره‌ى ماڵپه‌ڕى جه‌زیره‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ حكومه‌تى كازمى ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌هێزكردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز و چه‌ندان شوێنى ترى به‌غدا.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا چاودێرانى سیاسى و ئه‌منى قسه‌یان كردووه‌ و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ به‌غدا دوو مه‌ترسى له‌ ئارادایه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت و ئه‌مه‌یش پێشبینى دووباره‌بوونه‌ى پێكدادانى مانگى رابردووى لێده‌كرێت.

دووه‌میشیان مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ پێشتر هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌كان راشكاوانه‌ رایانگه‌یاند مانگى داهاتوو یادى راپه‌ڕینه‌كانى تشرین ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ست به‌ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌كۆتایى مانگى رابردوو هێزه‌كانى سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و 24 كاتژمێر شه‌ڕ وپێكدانان له‌ نێوان ملیشیاكانى سه‌در و هێزه‌ عێراقییه‌كان دروست بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین