دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵایەک لەبەرژەوەندى هەرێمى کوردستان یەکلایی کردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق سکاڵایەک، کە پێشتر لە دژى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابوو ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پرسە لە پسپۆڕى ئێمەدا نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئەیلوول/2022) دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، سکاڵایەکى باسم خەسنا، پەرلەمانتارى عێراق ڕەتکردەوە، کە لە سکاڵاکەیدا باسى لەوەکردبوو هەرێمى کوردستان دەستوورى نییە و پێویستە پابەندى دەستوورى عێراق بکرێت.

بەپێى لێدوانى شێروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى بۆ رووداو، دادگاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆ سکاڵاکەى باسم خەشان ڕەتکردەوە و تێیدا ڕاشیگەیاند، ئەو بابەتە لە دەرەوەی پسپۆڕیی دادگاى باڵای فیدراڵی عێراقە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین