واشنتن لە پێدانی مووشەكی بالیستی بە ئۆكراینا پاشگەز دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "واشنتن پلانی ئەوەی نییە مووشەكی بالبستی لە جۆری (ATACMS) بە ئۆكراینا بدات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكا رایانگەیاند، “واشنتن نایەوضت بە مووشەكی بالیستی هاوكاری ئۆكراینا بكات، (300) كلیۆمەتر دەڕوات، كە ئەوەش وادەكات لەناو خاكی رووسیا ئامانجەكانی بپێكیت، چونكە ئەو مووشە ئەمەریكیەكانی ئستا تەنیا (78) كلیۆمەتر دەڕوات."

پێشتر رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ) لیستی ئەو چەكانەی بڵاوكردەوە كە پێشكەشی كۆنگرێسی ئەمەریكی كرابوو، لەو لیستە ئۆكراینا (28) جۆر چەكی كردبوو، لەوانە مووشەكی هیمارس و مووشەكی دژە كەشتی جۆری هاربۆن.

ئەو هەوڵانە كاردانەوەی توندی رووسیای لێكەوتەوە ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "ئەمەریكا و ئەو وڵاتانەی چەك بە ئۆكراینا دەدەن لە تاوانی جەنگ بەشدارن، ئەگەر واشنتن بڕیار بدات مووشەكی دوورمەودا بە كیێڤ بدات، ئەوە هێڵی سووری بەزاندووە و دەبێتە وڵاتێكیە راستەوخۆی ناو  ململانێكان، لەو حاڵەتەدا مۆسكۆ بە هەموو ئەو میكانزمانەی كە بە گونجاوی دەزانێت مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بكات."

لە لایەكی ترەوە كۆڵن كاڵ، بریكاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، "هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە مووشەكی (ATACMS) لە خزمەتی ئامانجە راستەوخۆكانی پەیوەست بەو جەنگەی ئێستا نییە."

لەدوای جەنگی ئۆكراینا ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا بە چەك و پێداویستی سەربازی هاوكاری ئۆكراینا دەكەن.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین