چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی بۆ كاندیەكەی كۆدەكاتەوە وەرگێڕان
لە سایەی سووربوونی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شەیاع سوودانی، ئەندامی پێشووی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئەگەر هەیە پێكدادانەكانی ناوچەی سەوز دووبارە بێتەوە.

نووری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە راگەیێندراوێكدا داوای كرد، “باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەكرێت، چونكە لەدوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەو داواكارییە كۆتایی هاتووە و بووە بە بەشێك لە رابردوو، بۆیە پێویستە هەوڵەكان بۆ پێهێنانی حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتییمانیان بدرێت." ئەوەش پەیامێكی شاراوەیە بۆ موقتەدی سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر كە جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەنجامدانی چاكسازی دەدات.

لەدوای راگەیێندراوەكەی مالیكی هەوڵێكدا بۆ فشارخستە سەر رەوتی سەدر و هاندانی بۆ گفتوگۆك لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی یاخود كاردانەوە جەماوەرییەكان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی لەسەر بەردەوامی سوودانی كردەوە وەك كاند و پێشوازیان لە هەڵوێستی هاوپەیمانی و پالاتی دیموكراتی كوردستان كرد. 

لەم بارەیەوە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ستایشی هەڵوێستی نیشتیمانی و دەستووری هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی كرد، كە دوای كۆبوونەوەیان لە هەولێر هەردوولا رایانگەیاند، پابەندن بە هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستە كەشێكی گونجاو لەژێر سەرپەرشتی حكومەت و دەسەڵاتێكی تەواو و گێڕانەوەی دامەزراوە دەستوورییەكان بەڕێوە بچێت.

وائیل روكابی، ئەندامی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "رێككەوتنێكی نیشتمانی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، پێش ئەو دانیشتنە دەبێت لیژنەیەك لە سێ لایەنەكە سەردانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەكردنی ئەو قەیرانە بكەن، ئەو دیدارە بەشێوەیەكی راستەقینە شتەكان روون دەكاتەوە."

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە سسیەكان روكابی رایگەیاند، "لایەنە سیاسییەكان رەخنەیان لە كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران نییە،  چونكە هەموو لایەنەكان كۆكن بۆ دەرچوون لەو قۆناغە سیاسیەی ئێستا."

دەربارەی گۆڕینی كاندیدەكەیان ئەو ئەندامەی ئیتلاف رایگەیاند، "چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوورە لەسەر نەگۆڕینی كاندیدەكەی، ئەوەش جێهێڵدراوە بۆ ئەنجامی گفتوگۆكان، بەڵام ئەوەی گرنگە دانیشتنی پەرلەمانە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر زۆر پرس لە پێناو گەیشتن بە چارەسەكردن كێشەكان بەگوێرەی میكانزمە دەستوورییەكان."

عەبدولباری زێباری پەلەمانتاری پێشوو پێكهێنانی حكومەت لە میانەی كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكانی سەدر و پارتی دیموكراتی بەدوورزانی، بەڵام هۆشداریشی دا. سەبارەت بە سەردانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "سەردانی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر بە ئامانجی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو، بەڵام ئەوە بەگوێرەی دەستوور لەدوای پێهێنانی حكومەتێكە، لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی لگونجێت."

سەبارەت بۆ رێككەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتی، “چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێویستی زنجیرەیەك سازشكردن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە، كە هەدوولا مەرجی خۆیان بۆ بەشداری دەخەنە ڕوو، ئەوەی ئاشكرایە رێككەوتنی هەموولایەنەكان قوورسە."

هاوپەیمانی سیادە، كە نوێنەرایەتی سوننە دەكات بەو مەرجە بەشداری حكومەت دەكات كە گرووپە چەكدارەكان لەو ناوچانەی لە دەست داعش ئازادكراو بكشێنەوە، یاسای لێبووردنی گشتی دەربكرێت و خەڵكەكە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و هێزە چەكدارەكان لەو شوێنانە دوور بكەونەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان داوای جێبەجێكردنی ماددەی (140)ی تایبەت بە ناوچە كێشە لەسەرەكان لە كەركوك و مسوڵ و دیالااە و سەڵاحەددین، راگرتنی بڕیارەكانی كاكردن بەو یاسایەی كە فرۆشتنی نەوت و گاز.

غازی فەییەڵ، سەرۆكی مەركەزی ستراتیژی  بەدووری دەزانێت چوارچووەی هاوئاهەنگی ژمارەی پێویست لە دانیشتنی سەرۆك كۆمار دەنگی پێویست بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران، چونكە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەكانی ناتوانن (180) دەنگ لە پەرلەمان كۆبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین