گۆڤاری فۆرین پۆلیسی: شەڕی ناوخۆ لە عێراق نزیك دەبێتەوە وەرگێڕان
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، ململانێی ئەم دوایەی ناوخۆی عێراق لەسەر هەژموونی ئێران لەو وڵاتە، ململانێ توندەكان لەنێوان موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و ئێرانە.

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمەریكا لە راپۆرتێكیدا وردەكاری ململانێ ناوخۆییەكانی مانگی رابردووی عێراقی بڵاوكردۆتەوە، بەرلەوەی سەدر داوای كشانەوە لە لایەنگرانی بكات، بەغدا شوێنی نمایشی هێزەكانی بوو، ئەو رووداوانە ئاشكرایكرد، جەنگێكی جیپۆلۆتیكی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت لە نێوان عێراق و ئێران هەیە.

ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی ئەمجارە پێچەوانەی ناڕەزاییەكانی ساڵی (2019) بوو، كە بەهۆی گەندەڵی سیاسیی سەری هەڵدابوو، بەڵام ناڕەزایی ئەمجارە راستەوخۆ لە هەژموونی ئێران لە عێراق سەرچاوەی گرتووە، ئەم رووداوە گەورانەی ئەم دواییە لە هەندێك ناوچە گەیشتە لووتكە و جەنگێكی گەیاندە ناوچەكە، كە لە راگەیێندراوكەی ئایەتوڵا كازم حائیری سەرچاوەی گرتبوو، دەستلەكاركێشانەوەی حائیری لە سیستەمی مەرجەعیەت هیچ روواوێكی هاوشێوەی لەپێشوودا نەبووە، چونكە لە سیستەمی مەرجەعیەت باو نییە ئایەتوڵا لە ژیان بێت جێگری خۆی دیاری بكات، جگە لەوەش ئایەتوڵایەیەكی عێراقی دان بە پیاوانی ئایینی لە قوم بەرانبەر نەجەفی عێراق دابنێت. 

كازم حائیری یەكەم مەرجەعی ئایینییە جێگر بۆ خۆی دیاری بكات

بە گوێرەی راپۆرتەكەی فۆرین پۆلیسی هەوڵەكانی  ئێران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شوێنكەوتووانی سەدر بە شێوەیەكی باش بیری لێنەكرابۆوە، بیرۆكەكە شستی هێنا چونكە لایەنگاری سەدر بە شێوەیەكی قووڵ رەگیان داكوتاوە، بۆ ئەوەش بەڵگە بەوە دەهێنێت یەكێك لە گرتە ڤیدیۆكانی زۆر بە فراوانی بڵاوبۆوە، لایەنگرێكی سەدر دەڵێت، "تەنانەت ئەگەر موقتەدا سەدر لەگەڵ مەعاویەش دانیشێت، ئێمە پاڵپشتی سەدر دەكەین."

لە وەڵامی دەستلەكاركێشانەوەی لە ناكاوی حائیری، موقتەدا سەدر دەستی لەكار كێشایەوە، كە ئەمە دەستلەكاركێشانەوەی یەكەمجاری نەبوو، دواتر لایەنگرانی بە چەكەوە دابەزینە سەر شەقامەكان، دواتر سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد، لە ماوەی (60) خولەك پەرلەمان و ناوچەی سەوز جێبهێڵێن و كۆتایی بە توندوتیژی بهێنن، ئەوەش بە شێوەیەكی مەترسیدار پێچەوانەی رووداوەكانی سەرەتای ساڵی رابردووی ئەمەریكا بوو، كاتێك دۆناڵد پرەمپ داوای لە لایەنگرانی كرد بارەگای كاپیتۆڵ لە واشنتن بەجێبهێڵن.

كشانەوەی دەستبەجێی لایەنگرانی سەدر پەیام بوو بۆ ئێران

راپۆرتەكە پێیوایە ئەو وەڵامدانەوە خێرایەی لایەنگرانی سەدر بۆ كشانەوە، پەیامێك بوو بۆ ئێران، ناوەڕۆكەكەی ئەوە بوو بە هەر رێگەیەك بێت هەوڵ بدەین كاریگەری لەگۆڕپانی سیاسی عێراق دروست بكەن، ئەوە  موقتەدا سەدرە كۆنتڕۆڵی خاكی عێراقی كردووە.

گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو جەنگەی لەگەڵ ئێران لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو دەستی پێكردووە، هەرچەندە سەدر زۆرترین كورسی بەدەستهێنا، بەڵام هێزە سیاسیەكان نزیك لە ئێران شكستیان هێنا، ئەوەش گورزێكی گەورە بوو بە ئێران كەوت، كاتێكیش ئێران رەتی كردەوە قبووڵی پاشەكشەی هەژموونی خۆی لە عێراق بكات، سەدریش رەتی كردەوە پاشەكشیە لە هەڵوێستی خۆی بكات، دوو جەمسەر لە واقیعی عێراقی دروست بوو، هەردوولا كەوتنە تەنگەژە، كە لە كۆتایی بەرەو توندوتیژی چوو.

بەگوێرەی راپۆتەكە رووداوە توندوتیژەكانی ئەم دواییە توندترین ململانێی چەند ساڵی رابردووی ناوخۆیی شیعەی دەرخست، كە لەدوای رووخاندنی رژێمی بەعس زۆربەی لایەنە شیعەكان بە یەكگرتووی دەردەكەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین