د. سەید ئەکرەم: حکومەتى هەرێم بە هەڵوەشاندنەوەى یاساى غەسل عار خزمەتێکى گەورەى بە ئایین کرد
تایبەت بە نوچەنێت
یاسای غەسل عار، لە سەردەمی رژێمی بەعس یاسایەكی كارپێكراو بوو، ئەو یاسایە ببووە چەك بەدەستی خەڵكانێك بۆ كوشتنی ئافرەت بە بچووكترین تۆمەت، دواتریش هیچ لێپرسینەوەیەكی توندی یاساییان نەبێت، د.سەید ئەكرەم پسپۆڕ لە شەریعەتی ئیسلامی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ نوچەنێت، تیشك دەخاتە سەر ناوەڕۆكی ئەو یاسایە، لە بەشێكی دیدارەكەی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو یاسایە لەسەردەمانی پێش ئیسلام هەبووە، لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "ئەگەر كوشتن لە بیانووی شەرەف بوو ئاسانكاری بۆ بكوژ دەكرێت."
دەقى دیمانەکەى د. سەید ئەکرەم، پسپۆڕ لە شەریعەتى ئیسلامى لەگەڵ نوچەنێت:
نوچەنێت: یاسای غەسل عار (کوشتن بە بیانووى شەڕەف) چییە؟ چۆن سەری هەڵداوە؟
د. سەید ئەكرەم: باشتر وایه بلێی مانا و واتای غسل عار چیه؟ نه‌ك یاسای غسل عار چیه. واتای غسل عار، ئه‌و تاوانەیە كه پیاو هه‌ڵده‌ستێ به كوشتنی خێزانی یان یه‌كیك له مه‌حره‌مه‌كانی له‌به‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی یان سۆزداری یاخود ته‌نها له سه‌ر گومانیك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا.
نوچەنێت:ئەو یاسایە له كه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه؟
د. سەید ئەكرەم: مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه بابه‌تی غسل عار، لای زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا وه‌كو میرات ماوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاری كردن له شه‌ره‌ف و نامووس، ئه‌وه‌ی كه له مێژوودا باس كراوه، بۆ نموونه یاسای ڕۆمانییه‌كان، چینیه‌كان، هه‌تا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسا كۆنه‌كانی عێراق، وه‌كو یاسای ئاشورییه‌كان، كوشتنی ئافره‌ت له پێش ئیسلامدا و زینده به چاڵكردنیان تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه. بۆیه ده‌بینین له یاسای سزادانى عیراقى ئه‌م بابه‌ته ڕێكخراوه و مادده‌شی بۆ دانراوه، كه مادده‌ی (409)یە و دەڵێت، "ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی بینی یان یه‌كێك له مه‌حره‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا كاری زینا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ژنه‌كه‌ی كوشت، حوكه‌مه‌كه‌ی له ساڵێك بۆ سێ ساڵه." ئه‌م یاسایه تا ئێستاش كاری پێده‌كرێت، بەڵام له هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوه، ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان یاسای عێراقیه، بەڵام هه‌رمی كوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێدراوه له‌ڕووی یاساییه‌وه، كه هه‌مواری ئه‌و یاسایانه بكاته‌وه كه گونجاوه بۆ ده‌ستكاری كردن یان كار پێنه‌كردن.
جا یه‌کێك لەو یاسایانه‌ی كه هه‌موار كرایته‌وه و له ئیستادا له هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ناكرێت، مادده‌ی (409)، له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)،كه به بیانووی شه‌ڕه‌ف و پاراستنی نامووس حوكمی بكوژكه‌م ده‌كرێته‌وه، له یه‌ك ساڵ بۆ سێ ساڵ، بەڵام له كوردستان ئه‌م مادده كاری پێ ناكرێت، هه‌روه‌ك موشه‌ریعی كوردستانی له‌ژماره (3)ی ساڵی (2015) هه‌روه‌ك هاتووه، "یوقف العمل بحكم المادة 409 من قانون العقوبات العراقی رقم 111 لسنه 1969 المعدل". هه‌روه‌ها بە پێى بریاری ژماره (22)ـى (2/4/2000) کە له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، تیایدا هاتووه: "به بیانوو داده‌نرێ بۆ سووك كردنی سزا ، كوشتنی ژن یان ئازاردانیان به ناوی سڕینه‌وه‌ى شه‌رمه‌زاری و نه‌نگی دروست نییه بۆ دادگا جێبەجێكردنی مادده‌كانی ( 130 و 131 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی ( 1969)ى هه‌مواركراو بۆ سووككردنی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دا.
زۆربه‌ی یاسا سزاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاسانكاری ده‌كرێت له سه‌ر بكوژ ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به كوشتنی ئافره‌ت به بیانووی شه‌ره‌ف
نوچە نێت : هه‌بوونی ئه‌م یاسا لایه‌نی باش و خراپی چییه؟
د. سەید ئەكرەم: به بڕوای من موشه‌ریعی كوردستانی هه‌نگاوێكی باشی ناوه به راگرتنی ئه‌و ماددانه‌ی كه رێخۆشكه‌ر بوون بۆ كوشتنی ئافره‌ت به بیانووی شه‌ره‌ف، ئه‌مه له به‌رژەوه‌ندی ئافره‌ت بوو، بۆیه ده‌بینین ئافره‌تی كورد به به‌راورد به ئافره‌تی ناوچه‌كانی تری عێراقی زۆر باشتره، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م راستكردنه‌وه له لایه‌ن موشه‌ریعی كوردستانی خۆی ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ رۆحی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه له ئیسلامدا له سه‌ر بابه‌تێكی ئاوها گرنگ و هه‌ستیار ڕێگه چاره‌ی داناوه، رێگاكان به كورتی بەمشێوەیە:
یەکەم: الأمر بالتّبیُّن، گه‌یشتن به راستی و دروستی هه‌ر بابه‌تێك خواستێكی قورئانیه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ﴾ [الحجرات: 6]. بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كوژرین بوختانیان بۆ ده‌كرێت ، چه‌ندین ئافره‌ت به ناوی شه‌ره‌ف كوژراوه له پاشان هه‌ر كچ بووه.
دووەم: یاسای اللعان، كه له قورئاندا باس كراوه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك پیاوه‌كه گومانی كرد كه خێزانه‌كه‌ی خیانه‌تی لێ ده‌كات، ده‌توانی شكایه‌ت بكا و پاشان ته‌لاقی بدا.
نوچەنێت: بۆچی دەگوترێت ئەو یاسایە تاوانێکی پیرۆزکراو بوو دژ بە ئافرەتان ؟
د.سەید ئەكرەم: زۆربه‌ی یاسا سزاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاسانكاری ده‌كرێت له سه‌ر بكوژ ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به كوشتنی ئافره‌ت به بیانووی شه‌ره‌ف، ئه‌وه یاسایه‌ى كه تا ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ماوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاو به‌رێوه‌ی ده‌بات و، هه‌ژموونی خۆی سه‌پاندووه، چونكه ئه‌ویش كورٍی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، لای پیاو هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزان بوو وا داده‌نێت كه ئه‌مه عه‌یبه‌یه، بۆیه ده‌بینین ئافره‌ت دووچاری كوشتن ده‌بێته‌وه، وا هه‌ست دەکات ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له سنووری خێزان لایدا شه‌رم و نه‌نگیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م خانه‌واده‌یه، بۆ سپی كردنه‌وه‌ی ڕوویان هه‌ڵده‌ستن ئافره‌ته‌كه خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن.
له زۆربه‌ی یاساكانی وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی جیاوازی كراوه له نێوان پیاو و ئافره‌تدا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه پیاوه‌كه بكوژێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، چی ده‌بێت؟ یاساكان ده‌ڵێن ئافره‌ت وه‌كو بكوژ حیسابی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
شووشتنه‌وه‌ى ناموس هیچ كات سه‌رچاوه‌كه‌ی ئایین و شه‌ریعه‌ت نه‌بووه
نوچەنێت: بەڕێزت کە زۆر کارت لەسەر ئەو یاسایە کردووە، چۆن گوزارشت لە موعاناتی ئافرەتان دەکەن بەهۆی ئەو یاسایەوە؟ چۆن کۆژانەکانیان دێنیتە بەرچاو و سەرزمان؟
د. سەید ئەكرەم: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت هه‌وێنی ژیان و ، سیمبۆلی ئاسووده‌ییه، بەڵام ده‌بینین ئافره‌تان به دریژایی مێژوو زولم و سته‌می لێكراوە، هه‌ر جاره‌و به جۆرێك چه‌وساوه‌ته‌وه، له ئێستاداش به بیانووی شه‌ره‌ف و نامووس خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر ماوه و ساڵانه كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت ده‌بنه قوربانی، بەڵام به بوونی ئه‌م یاساییه كه كوشتنی ئافره‌تی به بیانووی شه‌ره‌ف وه‌كو كوشتنیكی عه‌مدی هه‌ژمار كردووه، ڕێژه‌كهى كه‌می كردووه، بووه‌ته پاڵپشتیه‌كی باش بۆ گیانی ئافره‌تان.
نوچەنێت: یاسای غەسل عار زۆر لە زانایانی ئاینی رەتی دەکەنەوە کە لە دینەوە سەرچاوەی گرتبێت و هەندێکێش دەڵێن بنەمایەکی دیینی هەیە. بەڕێزت لەگەڵ کامیان رایان هاوڕایت، یان رای خۆت چییە ؟ بۆ راکانی خۆت پشت بەچی دەبەستی؟
د. سەید ئەكرەم: شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام له‌گه‌ڵ پاراستنی رۆحی ئینسانه‌كه ، هیچ كات رێگه‌ی نه‌داوه كه ئافره‌ت له سه‌ر بابه‌تی شه‌ره‌ف بكوژرێ، تەنها له یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت ئه‌ویش حاڵه‌تی (التلبس بالزنى) پیاوه‌كه به چاوی خۆی ببینی كه خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر سیكس ده‌كات.
غه‌سل عار بنه‌مایه‌كی ئایینی نییه، زیاتر عورفی كۆمه‌ڵگایه زاڵه به سه‌ر بیر و هۆشی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌وه‌نده حیساب بۆ عورف و عاده‌ت ده‌كرێت ئه‌وه‌نده حیساب بۆ شه‌ریعه‌تی خوا ناكرێت، بۆیه ده‌بینین ئه‌وانه‌ی كه ده‌كوژرێن زۆربه‌یان كچن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكوژرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ریشی ئیسپات بیت و چوار شاهیدیش هه‌بیت كه زینای كردووه .
شووشتنه‌وه‌ى ناموس هیچ كات سه‌رچاوه‌كه‌ی ئایین و شه‌ریعه‌ت نه‌بووه، بۆیه ئێمه واتێگه‌یشتوین كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگه نادات به پیاو خێزانه‌كه‌ی بكوژێت یان یه‌كیێ له مەحره‌مه‌كانی خۆی به بێ به‌ڵگه. هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه زۆر زه‌حمه‌ته چونكه پێویستی به چوار شاهید هه‌یه كه له پێش قازی شه‌رعی سوێند بخۆن و بڵێن به چاوی خۆمان بینیمان كه ئه‌وانه سێكسیان ده‌كرد، هه‌مووشیان یه‌ك شت بڵێنه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌شیمان بۆوه یان گوتی والله هه‌ر گوێم لێ بووە، یان فلان وای گۆت یان وا هه‌ستم كرد، ئا له‌و كاته‌دا قازی حدی شه‌رعی له هه‌مووان ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ك ئیمامی علی ره‌زای خوای لی بیت وای كردووه، عن أبي الوضيء قال: شهد ثلاثة نفر على رجل وامرأة بالزنا، وقال الرابع: رأيتهما في ثوب واحد فإن كان هذا هو الزنا فهو ذلك فجلد علي بن أبي طالب الثلاثة وعزر الرجل والمرأة.
وه به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه ئافره‌ت ناكوژرێت عن ابن مسعود رضي الله عنه أنَّ رجلاً أصاب من امرأة قبلة، فأتى رسول الله h فذكر له ذلك، قال: فأنزلت عليه: ﴿وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ﴾ [هود: 114]. قال الرجل: ألي هذه؟ قال: «لمنْ عَمِلَ بها من أُمتي.
واته: پیاوێك ماچێكی له ئافره‌تێك كردبوو، هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا و بۆی باس كرد، ئایه‌ت دابه‌زی كه چاكه خراپه‌كان ده‌سڕێته‌وه ، پیاوه‌كه دڵی خۆش بوو گوتی ئه‌وه به‌س بۆ منه؟ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی بۆ هه‌موو ئومه‌تی منە ئه‌وه‌ی كاری پێ بكا.
هەروەها هه‌تا ئه‌گه‌ر له ناو یه‌ك خانووش بن هه‌ر ناكوژرێن، هه‌روه‌كو ئیمامی عومه‌ر وایكردووه، "أنَّ رجلاً وجد مع امرأته رجلاً قد أغلق عليهما وقد أرخى عليهما الأستار، فجلدهما عمر بن الخطاب رضي الله عنه مئة جلدة."
پاشان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ریشیان ئاشكرابوو ، كێ ئه‌و حوكمه جێ به جێ ده‌كات؟ زانایان ده‌فه‌رموون قازی شه‌رعی ئه‌و حوكمه جێ به جێ ده‌كات نه‌ك باب و برا و مێرد، حیكه‌مه‌ته‌كه‌ش له‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌وزا دروست نه‌بێت.
نوچەنێت: ئەم چەمکە (غەسل عار) وەکو تاوانێک بەرانبەر بە ئافرەتان، بە بەستنی بە ئاینەوە پیرۆز کرا، بە کردنی بەیاسا رەهەندێکی یاسایی بە تاوانی دژ بە ئافرەتان دا، ئەوە چ هێزێک بووە، ئەو توانایەی لەکوێوە وەرگرتووە، کە لەیەک کاتدا ماسکێکی ئایینی و یاساییش بکات بەڕووی تاوانی دژ بە ئافرەتاندا؟
د.سەید ئەكرەم: ئه‌م بابه‌ته ڕه‌هه‌ندێكی ئایینی و یاسایی هه‌یه، له‌ڕووی ئایینه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌ق ده‌بینین له ئاینیه ئاسمانیه‌كاندا، كه ئاماژه ده‌كه‌ن به تاوانی كوشتن له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی ناڕه‌وا دا.
له ته‌وراتدا هاتووه ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی ببینی سێكس ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا، ئه‌وه پیاوه‌كه بۆی هه‌یه هه‌ردووكیان به‌ردباران بكات له ده‌روازه‌ی شار.
له ئاینی مه‌سیحیش ئه‌گه‌ر یه‌كێك بینی ژنه‌كەى ئه‌و كاره ده‌كات له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا، پیاوه‌كه بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه بكات، چونكه له مه‌سیحیه‌ت ته‌لاقدان نییه.
له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامیشدا دوو ڕای جیاواز هه‌یه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ئاینییە كه هێزێك بدات به بابه‌ته‌كه، وه له‌ڕووی یاساییه‌وه، ره‌هه‌ندێكی دێرینی هه‌یه، له گه‌لانی پێشووتر وه‌كو میرات ماوه‌ته‌وه، بۆیه تاوه‌كو ئیستاكه‌ش كاریگه‌ری ماوه به سه‌ر ده‌قه‌كانی یاسادا.
ئافره‌تان به دریژایی مێژوو زولم و سته‌می لێكراوە
نوچەنێت: لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بە بڕیاری سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەو یاسایە لەکوردستانەوە هەڵوەشێنرایەوە، پێت وایە بەو بڕیارە چ خزمەتێکی بەدین یان چ زیانێکی لەدین داوە؟ بەو بڕیارە چ خزمەتێکی بە یاسا یان چ زیانێکی لە یاسا داوە، یان چ خزمەتێکی بە ئافرەتان یان چ زیانێکی لە ئافرەتان داوە؟ بەگشتی ئەو بڕیارەی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
د.سەید ئەكرەم: ئه‌م بریاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه خزمه‌تیكی گه‌وره‌ی به دین كردووه، چونكه دین له‌گه‌ڵ پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كانه، ئه‌م یاسایه‌ش ژیان و گیانی ئافره‌تان ده‌پارێزێت، خزمه‌تێكی گه‌وه‌ری یاساشی كردووه، چونكه یاساش درعێكه بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤه‌كان، خزمه‌تی چینی ئافره‌تانیشی كردووه، وه‌كو قه‌لغانێك وایه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات به بیانووی شه‌ره‌ف ئافره‌ت خه‌ڵتانی خوێن بكات، به گشتی بریاره‌كه له شوێنی خۆیدا بوو .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment