حەنان فەتلاوى: پێويستە حزبەكانى تر چاو لە پارتى بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان
حەنان فەتلاوى، سەرۆكى بزووتنەوەى (ئيرادە) و پەرلەمانتار ستايشى بايەخدانى پارتى ديموكراتى كوردستان دەكات بە ئافرەتان نوێنەرايەتيان لە پۆستە باڵاكان لە هەرێمى كوردستان، رايدەگەينێت، "پێويستە حزبەكانى تر چاو لە پارتى بكەن."

ئەمڕۆ يەكشەممە (18/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە حەنان فەتلاوى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە توڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نووسيويەتى، "هەرچەندە لەگەڵ هەندێك سياسەتى پارتى ديموكراتى كوردستان ناكۆكم، بەڵام هەڵوێستيان بەرانبەر ئافرەت جێگەى بايەخە، سەرۆك و گوتەبێژى فراكسۆن ئافرەتە، گوتەبێژى سەرۆكى حزب ئافرەتە." 

ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێكى ترى نووسينەكەى دەڵێت، "سێ ئافرەت لە سێ ئاينى جياواز، هيواخوازم حزبەكانى تريش چاو لە پارتى بكەن."

حەنان فەتاوى پەرلەمانتارێكى ديارى عەرەبى شيعەيە و بە لێدوانە توندەكانى دژ بە هەرێمى كوردستان بەگشتى و پارتى ديموكراتى كوردستان بەتايبەتى ناسراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین