داواى دانانى وه‌زاره‌تێكى نوێ له‌ عێراق ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق داوا ده‌كات وه‌زاره‌تێكى تایبه‌ت بۆ كاروبارى زیاره‌تكارانى شیعه‌ و مه‌زارگه‌كانى شیعه‌ له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق دابنرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ ئه‌یلوول/2022 نه‌عیم عه‌بوودى گوته‌بێژى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه‌ قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ په‌یامێكدا داوا ده‌كات وه‌زاره‌تێكى تایبه‌ت به‌ كاروبارى زیاره‌تكارانى شیعه‌ له‌ عێراق دابنرێت.

پاساوى ئه‌و به‌رپرسه‌ى عه‌سائیب ئه‌وه‌یه‌ زیاره‌ته‌كانى شیعه‌ رووداوى گه‌وره‌ن له‌ عێراق ده‌بێت وه‌زاره‌تێكى تایبه‌ت هه‌بێت كارى ئه‌و زیاره‌تانه‌ و مه‌زارگه‌كانى شیعه‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ببات.

نه‌عیم عه‌بوودى زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه‌ له‌دوایین "چله‌ى ئیمام حوسێن" نزیكه‌ى 21 ملیۆن كه‌س زیاره‌تیان كردووه‌، سێ ملیۆن كه‌سیش له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون، بۆیه‌ به‌ بڕواى ئه‌و ئه‌مه‌ رووداوێكى "نێوده‌وڵه‌تییه‌" پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌زاره‌تى تایبه‌تى هه‌بێت.

به‌هۆى مه‌زرگه‌ى شیعه‌كان له‌ عێراق، ساڵانه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س روو له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین