تا شاندى سێقۆڵى سه‌ردانى سه‌در نه‌كات په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا شاندى سێقۆڵى كه‌ پێكهاتووه‌، له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، سه‌ردانى سه‌در نه‌كه‌ن، ئه‌وا هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/ ئه‌یلوول/ 2022 غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت، تا ئه‌و كاته‌ى شاندى سێقۆڵى سه‌ردانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵى رێكده‌كه‌ون.

بڕیارده‌رى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان هیچ دانیشتنێكى ئاسایى یان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ناكات، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان واژۆى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام بۆ دانیشتنى ئاساییه‌، نه‌وه‌ك دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار".

بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ نوێنه‌رایه‌تى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ سه‌ردانى نه‌جه‌ف بكه‌ن، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆببنه‌وه‌ و تا چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ قه‌یرانى سیاسى عێراق بدۆزنه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین