هاوپه‌یمانى عه‌بادى: هه‌قمان به‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان هه‌قیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌، به‌ڵكو سه‌رنجى ئه‌وان زیاتر بۆ ده‌رچوونه‌ له‌ بنبه‌ستبوونى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  19/ئه‌یلوول/ 2022 هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و ناكۆكییه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت هەیە، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌  ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆكى پێشووترى حكومه‌تى عێراق، یه‌كێكه‌ له‌و ناوانه‌ی پێشنیار كراوه‌، بۆئه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حكومەت، كه‌ ره‌وتى سه‌در قبووڵى ناكه‌ن، كه‌چى هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ ده‌رچوونه‌ له‌ بنبه‌ستبوونى پرۆسه‌ى سیاسى.

ئه‌مڕۆیش ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ مشتومڕێكى توند له‌نێو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر دوو كاندید یه‌كه‌میان كازمى و ئه‌ویتریان سوودانییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین