كێ مالیكى گه‌ڕانده‌وه سه‌ر شانۆى سیاسى؟
نوچه‌نێت
رۆژى یه‌كشه‌ممه 18/ ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى حه‌ل نێت له راپۆرتێكدا باس له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى نوورى مالیكى له‌سه‌ر شانۆى سیاسى عێراق ده‌كات و پێیوایه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى سه‌در نه‌بووایه ئه‌وا مالیكى ده‌مێك بوو به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت ده‌چوو و كاریگه‌رى نه‌ده‌ما.
سیاسه‌تى سه‌در هۆكاربوو له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى مالیكى
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، مالیكى هه‌شت ساڵ له‌نێوان 2006 تا 2014 پیاوی یه‌كه‌مى ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت بوو له عێراق، ته‌نانه‌ت له 2014 له هه‌ڵبژاردن براوه‌ى یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام به هۆى شه‌ڕى داعش و ئه‌و رووداوانه‌ى به‌سه‌ر عێراق هات كه به‌شێكى له ئه‌ستۆ و به‌رپرسیارێتى ئه‌و بوو، پاشكشه‌ى كرد. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاتیش مالیكى هه‌وڵى دا پێشێلى ده‌ستوور بكات و بۆ جارى سێیه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام لایه‌نه‌كان رێگرییان لێ‌كرد.
له هه‌ڵبژاردنى 2018 دوو هێزى تر‌ى شیعه سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانیش هاوپه‌یمانى فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى و ره‌وتى سه‌در بوو كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تى ده‌كات. ئه‌و كات مالیكى ته‌واو له شانۆى سیاسى پاشەكشه‌ى كرد. دواتریش به هۆى رێككه‌وتنى سه‌در و عامرى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تێكى ته‌وافووقى، ئه‌وا ده‌رفه‌ت به ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى مالیكى نه‌درا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش كه مالیكى به‌گوته‌ى راپۆرته‌كه خراپییه‌كانى له چاكه‌كانى زیاتره، بۆیه ئه‌م ماوه‌یه بێده‌نگ بوو تا له‌دوایین هه‌ڵبژاردن له تشرینى یه‌كه‌مى 2021 وه‌ك كه‌سێكى كاریگه‌ر ده‌ركه‌وته‌وه.
شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ته‌نیا
به‌هۆى زۆرى كورسییه‌كان مالیكیان قبووڵه
له‌م هه‌ڵبژاردنه ره‌وتى سه‌در به 73 كورسى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو، له به‌رانبه‌ردا هاوپه‌یمانى فه‌تح كه زۆربه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران له‌خۆ ده‌گرێت لاواز ده‌ركه‌وتن به هه‌موویان ته‌نیا 21 كورسیان هێنا. كه‌چى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 30 كورسى به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌یش وایكرد جارێكى تر مالیكى ده‌ربكه‌وێته‌وه.
هۆكارێكى تر به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه مكوڕبوونى سه‌در بوو له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانى له‌گه‌ڵ كورد و سوننه، له‌و كاته‌دا به پاڵپشتى ئێران لایه‌نه شیعه‌كان خۆیان له مالیكى نزیك كرده‌وه. راپۆرته‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه تاكه هۆكاریش له‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه بۆ لاى مالیكى بگه‌ڕێنه‌وه، ژماره‌ى زۆریى كورسییه‌كانى بوو. بۆیه لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌در هۆكارى سه‌ره‌كییه له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى مالیكى، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش وه‌ك سیناریۆى پێشوو سه‌در له‌گه‌ڵ عامرى و لایه‌نه‌كانى تر‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رێكبكه‌وێ، ئه‌وا ده‌رفه‌تێكى تر بۆ مالیكى نابێت و به‌ڵكو جارێكى تر به یه‌كجاریى له سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌چى ئێستا به هۆى سووربوونى سه‌در مالیكى توانى نزیكترین كه‌سى خۆى كه محه‌مه‌د شیاع سوودانییه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكات، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك یه‌كجاریى پێگه‌ى خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وا به سیاسه‌ته‌كانى مالیكى رازین و رێگه به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى ئه‌و ده‌ده‌ن.
نوورى مالیكى سكرتێرى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى شیعه دوو جار له‌نێوان 2006 تا 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه و ئێستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه، مالیكى له دۆسیه ى كه‌وتنى مووسڵ و كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر و چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment