سوودانى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كۆبووه‌ته‌وه‌ و كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/ئه‌یلوول/2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان محه‌مه‌د شیاع سوودانى په‌رله‌مانتار و كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "سوودانى بۆ په‌رله‌مانتاران كارنامه‌كه‌ى روونكردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى قۆناغى داهاتوو له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌رهاتوو پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وه‌ربگرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌نگۆى گۆڕینى سوودانى به‌ كاندیدێكى تر هه‌یه‌. له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ پێشنیاریان كردووه‌، بۆ رازیكردنى ره‌وتى سه‌در له‌ شوێنى سوودانى كه‌سێكى تر كاندید بكرێت، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در سووره‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى سوودانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین