دادگاى هەولێر بکوژى ماریا سامى بە (15) ساڵ زیندانى دەکات هەواڵ

نوچەنێت:

دادگاى هەولێر بڕیاریدا بکوژى ماریا سامى بە (15) ساڵ زیندانى بکرێ، پارێزەرێکیش دەڵێت، "گومانى ئەوەمان هەیە کەسى تریش لەپشت کوژرانى ماریا سامى هەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئەیلوول/2022) کەیسى دادگاییکردنى ماریا سامى لە دادگاى هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا دادگا بڕیاریدا بە سزادانى (15) بکوژەکە، کە براى ماریایە.

هەرێم رەفعەت، پارێزەرى دۆسیەى ماریا سامى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنووسانى ڕایگەیاند، "دادگا بڕیاری دا بە (15) ساڵ زیندانیکردن بۆ برای تاوان لێکراو (ماریا سامى) هەروەها ئازادکردنی مامەکەی کە لەکاتی رووداوەکە لەوێ بووە و بە ئۆتۆمبێلی ئەو بۆ تاوانەکە رۆیشتوون".

ئەو پارێزە ئاماژەى بەوەشکرد، لە کاتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دادگاییکردنە تێبینیینا هەبوو و هەروەک گووتیشى، "تێبینینییەکانمان بە پازدە خاڵ پێشکەشی دادگامان کرد، بەڵام دادگا لەبەرچاوى نەگرت و بڕیارى خۆیدا."

هەرێم رەفعەت گووتیشى، "جیاوازى هەیە لە سەر تەرمى ماریا لە نێوان بنکەى پۆلیسى عەنکاوە و پزیشکى دادى، هەروەها بەهۆی ئەو کەموکوڕیەی لەناو پەڕاوەکەدا هەیە گومانی ئەوەمان هەیە کە کەسی دیکە لە پشت کوژرانی ماریا بێت."

سەرەتاى مانگى (ئادارى)ـى (2022) لەسەر شەقامى (100) مەترى ماریا کوژرا، دواتر بەپێى ڕاگەیێندراوى هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتى کوشتن برایەکى ماریا لە پارێزگاى کەرکووک دەستگیرکرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین