ئێران دوو به‌رپرسى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، ئێران هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانى به‌رپرس له‌ حزبوڵاى لبنانى ناردووه‌ته‌ عێراق، بۆ سێ ئامانج.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/ ئه‌یلوول/ 2022 ئاشكراى كردووه‌، ئێران دوو به‌رپرسى باڵاى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى دانوستاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران و محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانى سه‌ركرده‌ له‌ حزبوڵاى لبنانى كه‌ به‌ نوێنه‌رى ئه‌و میلیشیایه‌ داده‌نرێت له‌ عێراق.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئامانج له‌ سه‌ردانى ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌یه‌ بارودۆخى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هێور بكرێته‌وه‌ و رێگه‌ به‌ په‌رته‌وازبوون نه‌درێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ نه‌درێت گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در زیاتر بێت و ململانێیه‌ سیاسییه‌كان ببن له‌ ململانێى چه‌كداریى.

له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌رده‌وام ئیسماعیل قائانى هه‌وڵى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حكومه‌تێكى ته‌وافووقى رێكبكه‌ون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین