سەرۆك نێچيرڤان بارزانى: رۆڵى مامۆستايانى ئايينى بەرز دەنرخێنين کوردستانی
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادى دامەزراندنى يەكێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان پيرۆزبايى لە سەرۆك و مەكتەبى تەنفيزى يەكێتى زانيان دەكات و دەڵێت، "هەموو پشتگیرییەک بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی دووپاتدەکەینەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/ئەيلوول/ 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی (52) ساڵەی دامەزراندنی پیرۆزبایی لە سەرۆک، مەکتەبی تەنفیزیزیی یەکێتیی زانایان، مامۆستایان و زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان کرد، راشیگەیاند، "رۆڵ و پێگه‌ و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين."

 دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ زانایان و مامۆستایانی ئایینی:

يادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به‌ گه‌رمى له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان له‌ قۆناخه‌كانى شۆڕش و ئازاديدا ده‌ڕوانين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايان ده‌نێرين. رۆڵ و پێگه‌ و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين.

 ده‌ستخۆشى له‌ يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ين له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژيان و گوزه‌رانى زانايان و مامۆستايانى ئايينى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.

 په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.

 نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین