چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: هیچ گره‌نتییه‌كمان به‌ كورد و سوننه‌ نه‌داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عائید هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، له‌ میانه‌ى گفتوگۆكان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ گره‌نتیه‌كى به‌ كورد و سوننه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستوور یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/ ئه‌یلوول/ 2022 عائید هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ میانه‌ى گفتوگۆكانى نێوان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و كورد و سوننه‌، چوارچێوه‌ هیچ به‌ڵێنێكى به‌ كورد نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هه‌ن.

هیلالى ده‌ڵێ، "ئه‌و هاوبه‌شییه‌ى كه‌ له‌نێوان چوارچێوه‌ى و پارتى و سه‌روه‌ریى هه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكتێگه‌یشتنه‌ و ده‌ستوور یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، بۆیه‌ ئێمه‌ هیچ گره‌نتیه‌كمان نه‌داوه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌".

دواى كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌یش گفتوگۆى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین