دادگاى فیدڕاڵى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق بڕیاره‌كانى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى عێراق و راسپاردنى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاكه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌21/ ئه‌یلوول/2022 دادگاى فیدڕاڵى رایگه‌یاند، دوو بڕگه‌ى دووه‌م و سێیه‌مى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 109ى ساڵى 20221 و بڕیارى 211 ساڵى 2021 ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نیشتمانى و ئه‌و بڕیارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ دراون.

هه‌روه‌ها بڕیارى راسپاردنى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاكه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، به‌ هۆى نه‌بوونى رێكارى ته‌واو بۆ پاراستنى سامانى گشتى بڕیارى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ دراوه‌.

دوێنێ باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق ئاشكراى كرد، خۆى و په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌ند سكاڵایان له‌سه‌ر شێوازه‌كانى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى و راسپاردنى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاكه‌، تۆماركردووه‌ و پێشبینیشى كرد دادگاى باڵاى فیدڕاڵى  ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین