سێزدەهەمین فیستيڤاڵی  فیلمی کوردی لە لەندەن بەڕێوە دەچێت کولتوور

نەوزاد عەلی:تایبەت بەنوچەنێت بەریتانیا

بڕیارە 23 ی ئەم مانگە سێزەدە هەمین فیستڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەڕێوە بچێت، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە دەرهێنەران و ئەکتەران، ڤیستڤاڵەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە (22/ئەيلوول/2022) ئاسۆی ژیاندۆست، ئەندامی دەستەی بەرنامە سازی ڤیستڤاڵاکە لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ڕایگەیاند،"سێزدەهەمین ڤیستڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن لە ڕۆژانی (29  بۆ 9/30) بەردەوام دەبێت، کردنەوەی فیستڤاڵ بە پێشوازی لە میوانەکان و بەشێکی زۆر لە ئەکتەر و دەرهێنەران دەکرێتەوە و ووتەیەکی  کورتی فیستڤاڵ  قسەوباسی زۆرێک لە دەرهێنەران و ئامادەبوانی تایبەت دەرگای هۆڵی سینەما دەکرێتەوە بۆ کۆنسێرتی خانمە گۆرانی بێژی باکور  ئەلەنور و دواتریش  بە فیلمی دراوسێ (Niigbours) ی مانۆ خەلیل وەک یەکەم  فیلم فیستڤاڵەکەی ئەمساڵ دەستپێدەکات".

ئاسۆی ژیاندۆست دەشڵێت، "لەڤیستڤاڵە کەدا (31) فیلم پیشاندەدرێت، کە تیایدا (15) فیلمی درێژ و (16) فیلمی کورتە و بەشێک لە فیلمەکان لە درێژوو کورت   فیلمی بەڵگەین، کۆی فیلمەکان لە سێ سینەمای جیاواز لە لەندەن پیشاندەدرێت".

ئەو ئەندامەی دەستەی بەرنامەسازی ڤیستڤاڵەکە ڕاشیگەیاند، "لە ناو فیستیڤاڵدا دوو پانێل سازدەدرێت،
پانێلی یەکەم لەسەر مێژووی سینەمای کوردی و ئاستەنگیەکانی،پانێڵی دووهەم ژن لە سینەمای کوردیا".

هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات کە، "لەناو فیستڤاڵەکەدا ئێوارەیەک بۆ یادی مەمەد ئاکسۆی بەڕێوەدەچێت. بەداخەوە ئاکسۆی  فلیمساز و هەواڵساز و چالاکەوان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستی تاریک پەرستانی داعش لە (2017/9/27) گیانی  سپارد بە ئازادی و بە کوردستان".

هەروەها ئاسۆی ژیاندۆست، گوتیشی،"وۆرکشۆپشێک بە ڕێوەدەچێت و کۆتایی فیستڤاڵ بە بەخشینی خەڵاتەکان و بە دهۆڵ و زوڕنا کۆتای بە (13) فیستیڤاڵی سینەمای کوردی لەندەن دێت".

لەکۆتایشدا جەختیشیکردەوە، کەلیژنەی جوری بۆ فیلمی(Decomentry) بەڵگەیی و لیژنەی جوری بۆ (fiction) خەیاڵ حەوت خەڵاتیان داناوە.

1- خەڵاتی ڕۆژەزێڕ بۆ   Feature Ficttion film
2- خەڵاتی ممد ئاسکۆی  بۆ featurs Decomentry film.
3- خەڵاتی یەڵماز گۆنای بۆ باشترین فیلمی Short film fiction.
4- خەڵاتی  تەها کەریمی بۆ باشترین Short film Documentary.
5- خەڵاتی  تایبەت (فەخری)فیستیڤاڵ .
6- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن.
7- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین