عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نیویۆرك هه‌وڵى مانه‌وه‌ى خۆى بۆ خولێكى ترى سه‌رۆكایه‌تى ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌یش له‌و سه‌ردانه‌ دیداره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتانى په‌یوه‌ندیدار ده‌كات.

ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 21/ ئه‌یلوول/2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چه‌ند ئامانجێكى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نیویۆرك هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێك له‌وان مانه‌وه‌ى خۆیه‌تى له‌ ده‌سه‌ڵات. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، جیا له‌وه‌ى بڕیارە كازمى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ببینى، كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى ئێران كردووه‌، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێ ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو لا بۆ مانه‌وه‌ى خۆى به‌ده‌ست بهێنێ. 

چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كازمى له‌ ده‌ره‌وه‌یش پاڵپشتى بۆ مانه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وا له‌ ناوخۆ خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و بێ كێشه‌ تێپه‌ڕ نابێت، چونكه‌ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كان به‌ مانه‌وه‌ى كازمى رازى نین.

مسته‌فا كازمى كه‌ پێشتر سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بوو، له‌ مانگى ئایارى 2020 بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، تا سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تێكى كاتى بكات كه‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى حكومه‌ته‌كه‌ى رێكخستنى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ بێت بۆ په‌رله‌مانى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین