په‌رله‌مانتارێكى پارتى: بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان پێویسته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌در بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق كشاونه‌ته‌وه‌، سه‌باح سوبحى په‌رله‌مانتارى پارتى به‌ پێویستى ده‌زانێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در بكرێت و هۆكاره‌كه‌یش به‌ بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌درییه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان و له‌ ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانیش سه‌نگی سیاسییان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/ ئه‌یلوول/2022 سه‌باح سوبحى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ر دانیشتنێكى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در بكرێت. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ده‌ڵێ، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان پێویستى به‌ سه‌قامگیرى سیاسى و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌ و سه‌درییه‌كان 73 كورسییان هه‌بووو، ئه‌مه‌یش سه‌نگێكى گه‌وره‌ و به‌هێزه‌ جا له‌ناو په‌رله‌مان ببێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى". سه‌باح سوبحى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى نه‌كراوه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ پێشنیارییان كرد، دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان رازى نه‌بوون، ئه‌مڕۆیش سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌ هۆى یه‌كلایى نه‌كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتییه‌وه‌، هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین