سوپای ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەكات
ئەمڕۆ هەینی (23/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاویكردەوە سوپای رایگەیاند، "ئەو خۆپیشاندانانە بەشێكە لە ستراتیژیەتی دوژمنانی وڵاتەكەمان و لاوازكردنی سیستەمی ئیسلامی، بۆ رێگری لە پیلانی دوژمنانمان و پارێزگاری لە ئاشتی و ئاسایش رێگە لە خۆپیشاندانەكان دەگرین."
ئەو هەڕەشانەی سوپای ئێران لەكاتێدایە، خۆپیشاندان تاران و شارەكانی تری گرتۆتەوە، لە چەند شارێكیش هێرشكراوەتە سەر بنكەكانی پۆلیس.
سەبارەت بە كوژرانی خۆپیشاندەرانیش ناوەندی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران (ICHRI) كە بارەگاكەی لە نیۆركە رایگەیاند، “ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان گەیشتە (36) كەس لە چەندین شارش خۆپیشاندانەكان بەردەوامە."
لە لایەكی ترەوە دوێنێ پێنجشەممە دەسەڵاتدارانی ئێران لە تاران و ناوچەكانی تر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستگرام و واتس ئەپی راگرت، ئەوەش بۆ رێگریكردنی لە پەیوەندی خۆپیشاندەران و بڵاوكردنەوەی چالاكییەكانیان.
رۆژى سێشهممهى (13) ئەم ئەیلوول ژینا ئەمینی تەمەن (22) ساڵ لهگهڵ خێزانهكهى دهچێته تاران و لهوێ لهلایهن پۆلیسى ئاكار "ئهخلاق" به بیانووى پابهندنهبوون به حیجاب، توندوتیژى دهرههق دهكرێت و بۆیه تووشى بێهۆشى دهبێت، دوای سێ رۆژ له نهخۆشخانهیهكى تاران گیانى لهدهست دا.
مردنی ژینا بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی تووند لە زۆربەی شارەكانی ئێران و لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین رێكخراوی جیهانی دژ بە مامەڵەی دەستەڵادارانی ئێرانی هاتنە دەنگ.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment