ئايا خۆپيشاندەكانى ئێران دەبێتە هۆكارى دەستپێكردنى چاكسازى گشتگير؟ بیروڕا

نوچەنێت:

تريتا فارسى

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

خۆپيشاندانەكانى ئێران لەدواى گيان لەدەستدانى ژيانى ئەمينى تەمەن (22) ساڵ كە لايەن پۆليسى رەوشت كە چاودێرى جلوبەرگى ئافرەتان دەكەن بێ پێشينە بوو.

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤيديۆيانەى بڵاوكراينەوە، ئاستى تووڕەيى خەڵكى لەئێران زۆر لەو تووڕەييە زياترە كە لە ساڵى (2009) وەك ناڕەزايى دژ بە ساختەكارى هەڵبژاردنەكان ئێرانييەكان رژانە سەر شەقامەكان و داواى چاكسازييان دەكرد.

بە درێژايى (20) ساڵى رابردوو رژێمى ئێران بەربەرستى لەبەردەم هەموو چاكسازييەك دروستكردووە، لە هەمانكدا لە رێگەى توندوتژى و پەراوێزخستن و ساختەكارى لە هەڵبژاردنەكان و زيندانيكردنى چالاكوانان و خەڵكى ناڕازى هەموو هەوڵەكانى رەتكردۆتەوە، ئەوەش وايكردووە زۆربەى خەڵك لە ئێران گەيشتوونەتە ئەو بڕوايەى پێويستە دەستبەردارى هەوڵەكانى چاكسازى لەناوەخۆ بن.

ئێستا ئێرانييەكان ئەو پرسيارە دەكەن، ئايا ماوەى (20) ساڵ بەربەست دروستكردن لەبەردەم هەوڵە چاكسازييەكان بەس نييە، بەڵام نازانن لەو دۆخەى ئێستا ئەو چۆن ئەو گۆڕانكارييە ئەنجام بدەن، چونكە لەدوايين هەڵبژاردن بەشدارى هەڵبژاردنەكەيان نەكرد، ئەوەش بۆ گەياندنى پەيامێك بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە، بۆ ئەوەى ئاستى تووڕەيى شەقامييان بۆ دەربخەن، بەڵام ئەوەندە بەس نەبوو. 

چەند رۆژى داهاتوو قۆناغى يەكلاكەرەوە دەبێت

لە ناڕەزاييەكانى ساڵى (2009) چەند هەفتەيەكى پێويست بوو بۆ ئەوەى خۆپيشاندەران دروشمەكانيان بەتەواوى دژ بە دەسەڵات بگۆڕن، بەڵام خۆپيشاندانەكانى ئێستا هەر لەسەرەتاوە داواى جێهێشتنى دەسەڵات دەكەن. 

هەندێك لە ئێرانييەكان پێيانوايە، “ئێستا دەرفەتى بێدەنگى و چاوەڕوانى چارەسەركردن لە دەرەوە و لەگەڵ بەردەوامى داپڵۆسينى خۆپيشاندانەكان داخستنى بوارى سياسى و بەرتەسكردنەوەى ئازادييەكان بەردەوامى گەندەڵى دژ بە هەژارترين گەل نەماوە."

هەندێك ئاماژە هەيە، تا سەردانى ئيبراهيم رەئيسى، سەرك كۆمارى ئەو وڵاتە بۆ نيۆرك، رژێمى ئێران  مامەڵەى زۆر توند نەبووە لەگەڵ خۆپيشاندەران، بەڵام ئێستا رەئيسى گەڕاوتەوە تاران، چاوەڕان دەكرێت دۆخەكە لە چەند رۆژى داهاتوو زۆر خوێناوى بێت، بەڵام لەوانەيە بۆ ماوەيەك نەزانين چى لەو وڵاتە روودەدات، چونكە لە زۆربەى شارەكانى ئێران هێڵەكانى ئينتەرنێتى راگيراوە.
ماوەى (40) ساڵە ئێرانييەكان دەزانن لادانانى دەسەڵاتێكى خۆسەپێنەر لە رێگەى شۆڕشەوە شتێكە، بونيادنانى سيستەمى ديموكراسى پرسێكى ترە.

خامنەئى دەتوانێت پۆليسى رەوشت دابخات

خۆپيشاندانەكانى ئێستا تەنيا لەسەرەتاوە سەركەوتوو دەبێت، بەڵام لە كۆتايى شكست دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا مليۆنان خەڵك دەزانن هيچ رێگەيەكى تريان نييە، بۆيە ئەو رێگايە هەڵدەبژێرن.

چەند رۆژى داهاتوو يەكلاكەرەوەيە، تۆپەكە لە دەستى عەلى خامنەئى، رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێرانە، كە دەتوانێت پۆليسى رەوشت دابخات، كە فشار لە ئافرەتان دەكات، دەشتوانێت گوێ لە كچانى ئێران بگرێت و رێگەيان پێ بدات گۆڕانكارى لە جلەكانيان بكەن و رێگرى لە توندتيژى بكات، دەشتوانێت هێز بەكاربهێنێت و خۆپيشاندەكان دامركێنێتەوە، بەڵام ئەوەش تووڕەيى دانيشتوان زياتر دەكات و بێهيواتريان دەكات، بەڵام لە رابردووش بژاردەكانى نەبووينە هيوايەكى گەورە لاى خەڵكى ئەو وڵاتە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین