ئێران لە سنوورى هەرێمى کوردستان ئۆپراسیۆنى سەربازیى ئەنجام دەدات ئێران

نوچەنێت:

سوپاى پاسدارانى ئێران، هۆشدارى دەدات لە هێرشکردنە سەر بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، هاووڵاتیان پێویستە دووربکەنەوە لە بارەگاکانى ئەو حیزبە.

ئەمڕۆ شەممە (24/ئەیلوول/2022) ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ لە سنوورى ناحیەى سیدەکانى تۆپبارانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بەپێى هەواڵێکى رووداو، سوپاى پاسداران دەستى بە ئۆپراسیۆنێک کردووە بە ناوى (ئاگراران و تۆپباران)، هاوکات داوا لە خەڵکى هەرێمى کوردستان دەکات، لە بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات دووربکەنەوە.

هەروەها سوپاى پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، چەندین جار بەرپرسانى هەرێمى کوردستانیان ئاگادارکردۆتەوەلە بوونى ئەو حیزبە کوردییانە، وەک خۆیان دەڵێن، بەڵام ئەوان کەمتەرخەمیان نواندووە.

ئەم هۆشداریەى ئێران لە کاتێکدا، ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانى سەرتاسەرى زیاتر لە (50) شارى ئێران دەستپێکردووە، ئەمەیش دواى ئەوەى کچێکى کورد بەناوى ژینا ئەمینى لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە کوژرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین