کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوول راگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ڕێباز حەملان یاردەدەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوول ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى مووچە دابینکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەکان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ.

هاوکات ئێوارەى ڕۆژى شەممە (24/ئەیلوول) ڕێباز حەملان یاردەدەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم داهاتی نه‌وتی ئه‌م مانگه‌شی خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول.

سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى مووچە، ڕێبا حەملان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ دەکرێت و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا خشتەى دابەشکردنەى مووچە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین