بڕیارى ده‌ستگیركردنى به‌رپرسێكى باڵاى سوننه‌ درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كڕینى هوتێلێك له‌ هه‌رێمى كوردستان بڕیارى ده‌ستگیركردنى سه‌عد كه‌مبه‌ش سه‌رۆكى پێشووى دیوانى وه‌قفى سوننى له‌ عێراق و چه‌ندان فه‌رمانبه‌رى ترى دیوانه‌كه‌ درا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25 / ئه‌یلوول/ 2022 به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت بڕیارى ده‌ستگیركردنى سه‌عد كه‌مبه‌ش سه‌رۆكى پێشووى دیوانى وه‌قفى سوننى له‌ عێراق دراوه‌. 

نووسراوه‌كه‌ به‌ ژماره‌ى 20685 له‌ 20ى ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ى دیوانى وه‌قفى سوننه‌ كراوه‌ و تێیدا روونكراوه‌ته‌وه‌، دادگاى بڕیارى گرتنى سه‌رۆكى پێشووى  دیوانى وه‌قفى سوننه‌ و چه‌ندان به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ترى داوه‌ كه‌ ناویان له‌ نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌.

ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م بڕیارانه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كڕینى هوتێلێكه‌ به‌ ناوى "رمادا" له‌ هه‌رێمى كوردستان.

دیوانى وه‌قفى سوننه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و چه‌ندان ساڵه‌ كێشه‌ى سیاسى و گه‌نده‌ڵى تێدایه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتێكى زۆرى هه‌یه‌، لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى دیوانه‌كه‌ ململانێ ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین