هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى ئەیلوول دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕۆژى دووى تشرینى یەکەمى مانگى داهاتوو، دەست بەدابەشکردنى مانگى ئەیلوول دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) سەرچاوەیەک لە دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاندووە، ڕۆژى یەکشەممە (2/10/2022) دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ دەکرێت.

هاوکات ئێوارەى ڕۆژى شەممە (24/ئەیلوول) ڕێباز حەملان یاردەدەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم داهاتی نه‌وتی ئه‌م مانگه‌شی خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول، لەم نزیکانە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ لە هەفتەى داهاتوو لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەکان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی بۆ دیارکردنى خشتەى دابەشکردنى مانگى ئەیلوول کۆبۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین