فەرەنسا و سویسرا چەند پەیامێكی ئەمەریكا رادەستی سەرۆكی ئێران دەكەن ئێران
وەحید جەلیلزادە، سەرۆكی لیژینەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و ئینگاسیۆ كاسیس، سەرۆكی سویسرا پەیامەكانی ئەمەریكایان رادەستی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوو."

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەحید جەلیلزادە رایگەیاند، " ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لەكاتی دیداری لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی زۆر سوور لەسەر دانیشتنەكانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ماكرۆن لەو دیدارەی هەڵگری چەند پەیامێك بوو رایگەیاند، ئەگەر ئێران هەندێك شێواز پەیڕەو بكات ئەگەر هەیە ئەمەریكا بە زیندووكردنەوەی رێككەوتنەكە رازی بێت."

ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە بەشێكی تری قسەكانی روونی كردەوە، "سەرۆكی ئێران جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، لە رێككەوتنی ئەتۆمی زیانمان بەركەوت بۆیە جارێك بەسە، داوامان لێ مەكەن جاری دووەمیش زیانمان بەر بكەوێت." 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، "ئینگاسیۆ كاسیس، سەرۆكی سویسرا پەیامێكی ئەمەریكیەكانی گەیاندۆتە سەرۆكی ئێران، بەڵام سەرۆكی ئێران پێی راگەیاندووە لە رابردوو ئەو كۆبوونەوە دوو قۆڵیانە سوودیان نەبوو، چونكە ئەمەریكیەكان دانووستاندنیان لە پێناو دانوستاندن دەوێت، ئەوەش لەكاتێكدایە سزا لەدوای سزا بەسەر كەسایەتییەكانی وڵاتەكەمان دەسەپێنن."

سەربارەت وردەكاری زیارتری پەیامەكان ئەو بەرپرسەی ئێران وردەكاری زیاتری ئاشكرا نەكردووە، كە ئایا پەیامەكان راستەوخۆ بوونە، یاخود ناڕاستەوخۆ. 

لە مانگی رابردوو ئێران و ئەمەریكا لە رێگەی یەكێتی ئەوروپا چەند پەیامێكیان ئاڵوگۆڕ كرد، نزیك بوو بگەنە رێككەوتن بەڵام جارێكی تر رێككەوتنی نێوانیان شكستی هێنایەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین