خۆپيشاندان بەردەم باڵيۆزخانەكانى ئێران لە وڵاتانى جيهان دەگرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئەيلوول/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە خۆپيشاندەران لەبەردەم باڵيۆزخانەى ئێران لە لەندەن گردبوونەوەيەكيان ئەنجام دا و بە بەرد هێرشيان كردە سەر باڵيۆزخانەكە، پۆليسى بەريتانيا رايگەياند، "ژمارەيەكى زۆر لە خۆپيشاندەران هەوڵيان دەدا ئاژاوە بنێنەوە و ئەو هێڵە تێپەڕێنن كە پۆليس بۆى دياريكردبوون و بچنە ناو باڵيۆزخانەكە بۆيە پێويست بوو رێكارى توند لە دژيان بگيرێتەبەر."
لە لايەكى ترەوە هاووڵاتيان ئێران لە پاريس لەبەردەم باڵيۆزخانەى ئێران خۆپيشاندانێكيان ئەنجام دا، بەڵام پۆليسى ئەو وڵاتە بە گازى فرمێسك رێژيان بۆ بڵاوى بە خۆپيشاندەران كرد، سەرەتاى خۆپيشاندانەكەى فەرەنسا لە گۆڕەپانى ترۆكاديرۆ دەستى پێكرد و خۆپيشاندەران دروشمەكانى دژە بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان دەگوتەوە، خۆپيشاندەران دژ بە كۆبوونەوەى ئيمانوێل ماكرۆن سەرۆكى ئەو وڵاتاتە و ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوون.
بەرە بەيانى رۆژى دوێنى يەكشەممە خۆپيشاندەران لە ئەسيناى پايتەختى يۆنان چوونە بەردەم باڵيۆزخانەى ئێران لەو وڵاتە، بەگوێرەى راگەيێندراوى پۆليسى ئەم وڵاتە خۆپيشاندەران تا كاتژمێر (10) لەبەردەم باڵيۆزخانەكە ماينەوە بە شووشە هێرشيان كردۆتە سەرى.
لەدواى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى خۆپيشاندان زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتەوە، تا ئێستا ژمارەيەك خۆپيشاندەر كوژراون و سەدان كەسيش دەستگيركراون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment