حه‌لبووسى: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانى سێقووڵى نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى داوه‌، روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵى نییه‌ و ده‌شڵێ، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته‌ى نه‌كردووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/ئه‌یلوول/2022 په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى خۆى بۆ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 28/ ئه‌یلوول بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ دوو بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و دووه‌م ده‌نگدانه‌ به‌ كاندیدى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

له‌ دیدارى رافیده‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، حه‌لبووسى باسى له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى كرد و گوتى، "په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵى نییه‌". حه‌لبووسى ئاماژه‌ى به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان كرد و گوتى، "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ زۆرینه‌ى سیاسییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت به‌ ته‌وافوقى". 

محه‌مه‌د حه‌لبووسى كه‌ دوو خوله‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقه‌، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى سوننه‌یه‌ و پێشتر پارێزگارى ئه‌نبار بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین