ئامارى قوربانيانى خۆپيشاندانەكانى ئێران بەرز دەبێتەوە ئێران
خۆپيشاندانەكانى ئێران بەردەوامە، تا ئێستا نزيكەى (200) خۆپيشاندەر كوژراوە زياتر لە (10) هەزار كەسيش دەستگيركراوە، ئەو توندوتيژيانە كاردانەى وڵاتانى جيهانى بەدواى خۆى هێنا وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا سەركۆنەى توندوتيژييەكان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەيلوول/ 2022) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاويكردەوە بۆ رۆژى (11)هەم خۆپيشاندانەكان دژ بە گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى بەردەوامە، دەسەڵاتدارانى ئێران لە زۆربەى شارەكان تۆڕەكانى پەيوەندييان راگرتووە. 

شەوى رابردوو لە شارەكانى تەورێز و يەزد و شنۆ خۆپيشاندەران رژانە سەر شەقامەكان، لە شارى شنۆ رێگەى نێوان تاران و شارەكەيان گرت، لە شارى تەورێزيش پۆليس رووبەڕووى خۆپيشاندەران بۆوە و گرژى و ئاڵۆزى دروست كردووە.

سەبارەت بە زيانە گيانييەكانيش بەگوێرەى سەرچاوەكان تا ئێستا لە (154) شار و شارۆچكەى ئێران نزيكەى (200) كەس كوژراون و (10) كەس دەستگيركراون، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێران رايدەگەيێنن، تەنيا (41) كەس كوژراون و بەشێك لەو كوژراوانە لە هێزەكانى پۆليسن.

ئەو توندوتيژيانەى دەسەڵاتدارانى ئێران كاردانەى وڵاتانى جيهانى لێكەوتنەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانيا رايگەياند، "هۆشداريمان داوەتە باڵيۆزى ئێران لە وڵاتەكەمان بەكارهێنانى هەموو توندوتيژييەك رەت دەكەينەوە، دەبێت ئێران رێگە بە خۆپيشاندانى ئاشتيانە بدات."

لە لايەكى ترەوە حكومەتى كەندا لە دژى ئەو هەڵمەتەى هێزە ئەمنييەكان بۆ سەر خۆپيشاندەران سزاى بەسەر چەند بەرپرسێكى ئێرانى سەپاند.

حكومەتى فەرەنسا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە لە راگەيێندراوێكدا بەتوندى هێرشى كردە سەر ئەو كارانەى دەسەڵاتدارانى ئێران و رايگەياند، "ئەو داپڵۆسينە دڕاندانەى رۆژانى رابردوو بۆتە گيان لەدەستدانى دەيان خۆپيشاندەران." لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكه هاتووە، فەڕەنسا لەگەڵ هاوباشە ئەوروپييەكان لەو بژاردانە دەكۆڵينەوە بۆ ئەوەى وەڵامى ئەو پێشێلكارييە نوێيانەى مافەكانى مرۆڤ لە ئێران بدەينەوە.

لە بەشێكى ترە راگەيێندراوەكە هاتووە، “فەرەنسا هەموو كردە توندوتيژەكان سەركۆنە دەكات و داواى راگرتنى دەستبەجێى دەستگيركردنە هەڕەمەكييەكان و پێشلێكردنى مافى ئافرەتان و ئازادى رادەربڕين و راگرتنى ماڵپەڕەكانى هەواڵ و تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان و دەستبەسەركردنى رۆژنامەنووسان دەكات.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین