ئێران گوندێکى سنوورى چۆمان بۆردوومان دەکات ئێران
ئێران گوندێک بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە سنوورى چۆمان بۆردومان دەکات، بۆم بۆردوومانەش ماوەى سێ ڕۆژە بە چڕى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان بۆردوومان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەیلوول/2022) ئێران بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان گوندى مێرگەى  لە سنوورى قەزاى چۆمان بۆردوومان کرد، هاوکات درۆنێکى ئێران هەر لەم گوندە کەوتەخوارەوە.

ماوەى چەند ڕۆژێکە ئێران گوندەکانى سنوورى قەزاى چۆمان بۆردوومان دەکات، بەپێى وتەى شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، کە بەرووداوى ڕاگەیاندووە، بەیانى ئەمڕۆ درۆنێک لە نزیک گوندى مێرگەى سەر بە قەزاى چۆمان کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێی دەشڵێت، پێشبینى دەکەین درۆنەکە هى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بێت، وە ئەم ناوچەیەى درۆنەکەى لێکەوتۆتەوە خوارەوە، چۆڵە و هیچ بارەگایەکى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى لێ نییە.

لە ڕۆژى (24)ـى ئەیلوولى (2022) ئێران بەچڕى دەستى بە بۆردوومانکردنى چیاکانی بەربزین، سەقەر و کوێستانەکانی هۆڕنێ، بەربزین و گوندەکانی بن پەرێز، بن رەشکین، بەنێ  لە سنوورى سیدەکان و چۆمان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین