سێ رووداوى نوێ چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق دیارى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا سێ رووداو له‌ عێراق روو ده‌ده‌ن، كه‌ چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسى له‌م وڵاته‌ دیارى ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان و بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان له‌ په‌رله‌مان، دوایین رووداویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسییه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/ ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ سێ رووداو ده‌كات كه‌ پێیوایه‌ كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق ده‌بێت. كه‌ هه‌ر سێكیان له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا رووده‌ده‌ن.

یه‌كه‌میان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌، له‌ پۆسته‌كه‌ى. دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبووسى رایگه‌یاند، ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه‌ و سبه‌ى له‌ په‌رله‌مانیش ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. رووداوى دووه‌م په‌یوه‌ندى به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ پێشتر 73 په‌رله‌مانتار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد بوو، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش قبووڵى كرد بوو. 

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌، دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یان بدات، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت تانه‌ى یاساى له‌ بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌وان دراوه‌ و له‌ناو په‌رله‌مانیش نه‌خراونه‌ته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

رووداوى سێیه‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینه‌، كه‌ بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ به‌غدا و شاره‌كانى تر به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى راپه‌ڕینى تشرین ده‌ستپێبكاته‌وه‌. راپه‌ڕینى تشرین له‌ ساڵى 2019 له‌ به‌غدا و شاره‌كانى ترى عێراق ئه‌نجام درا و به‌هۆى ئه‌و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین