توركيا بڕيارى لكاندنى ناوچەكانى ئۆكراينا بە رووسيا رەت دەكاتەوە تورکیە
وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە راگەێندراوێكدا ئاشكراى كرد، "ئەو بڕيارەى رووسيا پێشێلكارييەكى مەترسيدارى بنەماكانى ياساى نێودەوڵەتييە، بۆيە ناكرێت ئەم بڕيارە قبووڵ بكەين."

ئەمڕۆ شەممە (يەكى/تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزارەتى دەرەوەى توركيا هەڵوێستى خۆى بەرانبەر بڕيارى لكاندنى چوار ناوچەى ئۆكراينا بە رووسيا ئاشكرا كردووە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "توركيا دانى بە لكاندنى دوورگەى كريميا بە رووسيا نەناوە كە لە لە ساڵى (2014) لە رێگەى راپرسيەكى نا ياسايى ئەنجام دراوە، ئێستا لە هەموو بۆنەيەك جەخت لەسەر پاڵپشتى يەكپارچەيى و پارێزگارى خاكى ئەو وڵاتە و سەروەرى و سەربەخۆيى دەكەينەوە."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "هەڵوێستى ئێستامان هەمان هەڵوێستە كە لە پرسى دوورگەى كريميا هەمان بووە، بۆيەش بڕيارى رووسيا بە لكاندنى ناوچەكانى (خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا) رەت دەكەينتەوە."

وەزارەتى دەرەوەى توركيا ئەو بڕيارەى رووسيا بە بڕيارێكى مەترسيدار ناو دەبات و ئاماژە بەوەش دەكات، توركيا پاڵپشتى كۆتاييهێنان بەو جەنگەى نێوان ئۆكراينا و رووسيا دەكات.

دوێنێ هەينى ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا بە فەرمى ناوچەكانى (خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا) بەخاكى وڵاتەكەى لكاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین