قه‌باره‌ى پاره‌ى مامه‌ڵه‌پێكراوى عێراق 84 تریلیۆن دیناره‌ شیکاری ئابوری

نوچه‌نێت

ئیحسان یاسرى راوێژكارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ دراوێكى زیاتر له‌ 50 هه‌زار دینارى بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ و ئاشكرایشى ده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ عێراق مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت بڕەكه‌ى 84 تریلیۆن دیناره‌.

ئیحسان یاسرى شه‌وى رابردوو شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه‌ و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ پاره‌یه‌كى زیاتر له‌ 50 هه‌زار دیناریى چاپ بكرێت و ده‌ڵێ، "ته‌نیا 20 هه‌زار ده‌خه‌ینه‌ بازاڕه‌وه‌ و ئه‌مه‌یش بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ریزبه‌ندى دراوى عێراقییه‌".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى راوێژكارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ عێراق مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت بڕه‌كه‌ى 83 تا 84 تریلیۆن دیناره‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ به‌ ده‌ركردنى پاره‌ى 20 هه‌زار دیناریى ئه‌و قه‌باره‌یه‌ زیاد ناكات و پاره‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌و بڕه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى بڕیارى داوه‌ له‌ نێوان دراوى 10 هه‌زار دیناریى و 25 هه‌زار دیناریى، دراوى 20 هه‌زار دینارى بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین