هەناردەى توركيا بۆ وڵاتانى جيهان زيادى كردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

وەزارەتی بارزگانی توركیا داتاكانى نۆ مانگى رابردووى بڵاویكردەوە، كە بەگوێرەى ئەو داتايانە لە مانگی رابردوو هەناردەی وڵاتەكەمان بۆ وڵاتانی جیهان گەیشتە (22) ملیار و (616) ملیۆن دۆلار، بەوەش رێژەی بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان مانگ لە (9.2%) بەرز بۆتەوە.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی توركیا و لیژنەی ئەناردەكاران توركیا تەنيا لە مانگى رابردوو بڕیی (22) ملیار و (616) ملیۆن دۆلار كاڵای رەوانەی وڵاتانی جهیان كردووە.

هەر گوێرەى داتاكان ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەمەریكا و عێراق لە لیستی یەكەمی ئەو وڵاتانەن لە مانگی رابردوو زۆرترین كاڵایان لە توركیا هاوردە كردووە.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی ئەڵمانیا بە بڕی یەك ملیار و (640) ملیۆن دۆلار كاڵای لە توركیا كڕیووە، بەریتانیا لە پلەی دووەمە بە بڕی یەك ملیار و (128) ملیۆن دۆلار، پاشان ئەمەریكا بە بڕی یەك ملیار و (127) ملیۆن دۆلارە، حكومەتی عێراق بە بڕی یەك ملیار و هەشت ملیۆن دۆلار و رووسی بە بڕی (925) ملیۆن و (428) هەزار دۆلار كاڵایان لە توركیا كڕیووە.

سەبارەت بە رێژەكانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو  بۆ ئەڵمانیا لە (5.8%) بۆ عێراق لە (18.6%) بۆ رووسیا گەیشتۆتە لە (105.5%) و بەریتانیا لە (7.9%) ئەمەریكا لە (9.3 %) زیادی كردووە. 

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەبارەت بە هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوی عەرەبی لە نۆ مانگی رابردوو بە رێژەی (24.8%) بەراود بە ساڵی رابردوو زیادی كردووە، بڕەكەشی گەیشتۆتە (24) ملیار و (700) ملیۆن دۆلار.

لە نۆ مانگى يەكەمى ئەمساڵ هەناردەى توركيا بۆ قەتەر گەيشتە دوو مليۆن و (89) مليۆن دۆلار، بۆ سعووديە (420) مليۆن دۆلار و (865) هەزار دۆلار.

وڵاتانى بەڵقان 

بەگوێرەى زانيارييەكانى ئەنجوومەنى هەناردەكارانى توركيا بۆ ناوچەى بەڵقان لە نۆ مانگى رابردوو بەراورد بە ساڵى رابردوو لە (24.9%) بەرزبۆتەوە، كە گەيشتۆتە (15) مليار و (698) مليۆن دۆلار، كە رۆمانيا لە پلەى يەكەمە بەبڕى چوار مليار و (776) مليۆن دۆلار كاڵاى لە توركيا هاوردە كردووە، دواتريش وڵاتانى ئەلبانيا و بۆسنە و هەرسك و بوڵگاريا و كرواتيا و كۆسۆڤۆ و مەكدۆنيا و سڕبيا و سلۆڤينا و يۆنان زۆرترين كاڵايان هاوردەكردوە.

وڵاتانى دراوسێ

لە نۆ مانگى يەكەمى ئەمساڵ توركيا بڕى (17) مليار و (432) مليۆن دۆلار و (205)ى بۆ وڵاتانى ئێران و عێراق و جۆرجيا و سووريا و يۆنان و بولگاريا هەناردەكردووە، كە رێژەكەى لە (20.2%) بەرزبۆتەوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵى رابردوو رێژەكەى لە (17%) بوو.

عێراق لە پلەى يەكەمى ئەو وڵاتانەيە لەم ماوەيە زۆرترين كاڵاى لە توركيا هاوردەكردووە، كە بڕەكەى حەوت مليار و (507) و (983) مليۆن دۆلارە، لەدواى عێراق بولگاريا دێت، بڕەكەى سێ مليار و (428) و  (281) هەزار دۆلارە، لەدواى عێراق يۆنان بە پلەى دووەم دێت، بڕى دوو مليار و (169) مليۆن و (207) هەزار دۆلارە.

سەبارەت بە جۆرى كاڵاكانيش بەگوێرەى داتاكان بەرهەمە كيمياوييەكان لە پلەى يكەمە، بڕى دوو مليار و (765) مليۆن دۆلار (590) هەزار دۆلارە، پاشان دانەوێڵە و دانەوێڵەى رۆنى زەيتە، دواتريش مادە كانى ترە.

سەرچاوە: عربى 21
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین