ئيبراهيم كاڵن: ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر هەناردەكردنى بەرهەمى رووسيا دەردەبڕێت تورکیە

نوچەنێت

ئيبراهيم كاڵن، وتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، "ئەمەريكا ئاگادارى توركياى كردۆتەوە، رێگە دەدات هەناردەى كشتوكاڵى رووسيا بگاتە بازاڕەكانى جيهان، لەبەرانبەردا ئەنقەرە داوا دەكات ئەمەريكا بە فەرمى ئەو بڕيارە رابگەيێنێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، "لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەمەريكييەكان پێيانراگەياندين هيچ بەربەستێك لەبەردەم هەناردەكردنى بەرهەمى رووسى بۆ بازاڕەكانى جيهان ناكەين، لەبەرانبەردا داوامان لێكردوون بۆ چارەسەكردنى ئەو كێشەيە ئەو بڕيارە بە فەرمى راگەيێنن."  

سەبارەت بە هەڵوێستى مۆسكۆش لەسەر درێژكردنەوەى ماوەى گرێبەستى دانەوێڵە كە رێگە بە هەناردەى دانەوێڵەى ئۆكراينا دەدات، كاڵن گوتى، "تا ئێستا هيچ وەڵامێكى روونمان لەلايەن رووسياوە پێنەگەيشتووە."

دەربارەى هەوڵەكانيش وتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "بەهاوبەشى لەگەڵ نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ رووسيا لە پەيوەندى داين، ئەگەر ئەو رێككەوتنە بۆ ماوەى شەش مانگ، ياخود ساڵێكى تر درێژ بكرێتەوە ئەوە دەبێتە رێككەوتنێكى نموونەيى."

توركيا لە هەوڵى ئەوە دايە هاوشێوەى رێككەوتنى دانەوێڵەى ئۆكراينا، رێككەوتن بۆ بەرهەمە گەنم و سەمادى كيمياوى رووسياش بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین