توركيا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانيەكى لۆبى ئەمەريكى هەڵدەوەشێنێتەوە تورکیە
حكومەتى توركيا گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانيەكى ئەمەريكى بۆ لۆبى هەڵوەشاندەوە، كە لە ماوەى رابردوو ئەركى فشاكردن بوو بۆ سەر حكومەتى وڵاتەكەى بۆ ئەوەى توركيا بگێرێتەوە بۆ پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 30)

ئەمەرۆ پێنجشەممە (20/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە كۆمپاتنياى تەكنەلۆژيا و پيشەسازى توركيا گرێبەستێكى بۆ خزمەتگوزارى راوێژكارى لەگەڵ كۆمپانياى (old and Porter) بۆ كارى راوێژكارى بۆ شەش مانگ لەبەرانبەر (750) هەزار دۆلار واژۆ كردبوو هەڵوەشاندەوە.

ئەو گرێبەستە ماوەكەى شەش مانگ بوو، لە مانگى ئابى ساڵى رابردوو واژۆ كراوە، كە بڕيار بوو ئەگەر بۆ ساڵێكى تر درێژ بكرێتەوە بڕى يەك مليۆن (500) هەزار دۆلارى پێبدرێت، بەڵام كۆمپانياكە بە وەزارەتى دادى ئەمەريكاى راگەياندوە، “لە مانگى ئەيلوولى ساڵى رابردوو ئەو گرێبەستە كۆتايى هاتووە، لە (16) ئابى ئەمساڵ هيچ گرێبەستێكى نوێمان لەگەڵ توركيا واژۆ نەكردووە."

بەگوێرەى ناوەڕۆكى ئەو رێككەوتنە ئەو كۆمپانيا ئەمەركييە پێشنيازى ستراتيژى بۆ مانەوەى بەرێوەبەرايەتى پيشەسازى بەگرى و كۆمپانيا توركييەكانى سەر بەو بەڕێوەبەراتييە دەكات تاوەكوو لە چوارچێوەى پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35)ى ئەمەريكى بەردەوام بن و بتوانن لەگەڵ كۆمپانياكانى بازرگانى چەك پەيوەنديان هەبێت، ئەوەش بۆ زياتر بايەخى مانەوەى سەرۆكايەتى پيشەسازى بەرگرى توركيايە لە چوارچێوەى ئەو پڕۆگرامە.

ئەمەريكا مەرجى گێرانەوەى توركياى بۆ ناو ئەو پڕۆگرامە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسيە، كە بەگوێرەى يەكێك لە ماددەكانى ياساى بوودجەى بەرگرى لە ساڵى رابردوو ئەمەريكا دوورخرايەوە.

لەبەرانبەردا حكومەتى توركيا داواى گێرانەوەى يەك مليار و (400) مليۆن دۆلار دەكات، كە لەچوارچێوەى پڕۆگرامى (ئێف 35) لەسەرى رێككەوتوون، ياخود لەبرى ئەو پارەيە (40) فڕۆكەى (ئێف 16)ى پێبدات و (80) فڕۆكەى ترى بۆ نوێ بكاتەوە."

كۆمپانياكانى لۆبى لە ئەمەركيا ساڵانە گرێبەست لەگەڵ وڵاتان دەكەن، بۆ ئەوەى لەبەرژەوەندى ئەو وڵاتە فشار بخەنە سەر دامەزراوە فەرمييەكانى حكومەتى ئەمەريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین