سەردانەكەى ئەردۆغان بۆ ئەمەريكا كێشەى تێدەكەوێت تورکیە

نوچە نێت

بەگوێرەى چاودێرانى توركيا ئەگەرى بەهێز هەيە سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا بۆ ئەمەريكا سەرەتاى مانگى داهاتوو هەڵوەشێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، لەگەڵ نزيكبوونەوەى سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ ئەمەريكا ئەگەر هەيە هەڵوەشێتەوە كە ماوەيەكى زۆرە چاوەڕوانى ئەو سەردانە دەكرێت.

شارەزايانى سياسى لە توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەنقەرە تووشى بێهێوايى بووە بەرانبەر ئامادەسازييەكانى كۆنگرێس لەسەر رەزامەندى بەشێكى ديكەى هاوكاريى سەربازيى بۆ ئيسرائيل، ئەوەش لە كاتێدايە توركيا هيواخوازە لە لوتكەى ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا پەيوەندييە دووقۆڵييەكان بەهێز بكەنەوە.

پێچەوانەى ئەم ئاراستەيە ئەمبرين زەمان رۆژنامەنووسى تورك كە لە دەرەوە دەژيت، رايگەياند، بانگەشەكانى ئەردۆغان بۆ هەڵوەشاندنەوەى سەردانەكەى بۆ واشنتن بەهۆى سياسەتەكانى بايدن بەرانبەر ئيسرائيل كارێكى نا عەقڵانييە. 

ئەو رۆژنامەنووسە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركيا هەولێكى زۆرى بۆ ئەو بانگهێشتكردنە داوە، رێككەوتن لەسەر فڕۆكەى ئێف 16 كراوە، ئەگەر كێشەكە بەهۆى ئيسرائيلە، ئەوە ئەنقەرە دەتوانێت، يەكەم جار پەيوەندييەكان لەگەڵ تەلئەبيب بپچڕێنێت.

زەمان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گومان دەكات بەڵكوو پێى وايە ئەو سەردانە بەهۆى پەيوەندى توركيا لەگەڵ حەماس هەڵدەوەشێتەوە، كە ئەوە ماوەيەكى زۆرە شتێكى ئاشكرايە.

لەدواى چوار ساڵ لە هاتنە سەردەسەڵات لە ماوەى رابردوو  جۆ بايدن بە فەرمى بانگهێشتى ئەردۆغانى كرد بۆ كۆشكى سپى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین