ئەردۆغان: پێشتر سەرۆكى فەرەنسام لە پەيوەندى كۆمپانياى لاڤارج و داعش ئاگادار كردەوە تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "پێشتر ئاگادارى بەرپرسانى فەڕەنسا و ئيمانوێڵ ماكرۆنم كردەوە، كۆمپانياى لاڤارجى فەڕەنسى بەرهەمهێنانى چيمەنتۆ هاوكارى رێكخراوى تيرۆرستى داعشى كردەوە."

ئەمڕۆ شەممە (22/ تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "پێشتر سەرۆك و بەرپرسانى فەڕەنسام ئاگادار كردەوە كە كۆمپانياى لاڤارج چۆن هاوكارى داعش دەكات، كە كارەكانى دەچووە خزمەتى لێدانى تونێلەكانى ئەو رێكخراوە، بەڵام ئێستا  پەرلەمانى وڵاتەكەيان لەسەر ئەو دۆسيە لێپرسينەوە لەگەڵ كۆمپانياكە دەكات."

ئەردۆغان لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئێستا كارەكانى ئەو كۆمپانيا فەڕەنسييە بۆ خەڵك ئاشكرا بوو، كە يەكێك بووە لە گرنگترين ئەو دامەزراوانەى هاوكارى تيرۆرى كردووە، ئێستاش بووە يە يەكێك لە بابەتە گرنگەكان لە ئەجێنداى ئەو وڵاتە."

سەرۆكى توركيا دەشڵێت، “لەماوەى رابردوو ئێمەيان تۆمەتبار دەكرد، كە مامەڵە لەگەڵ داعش دەكەين، بەڵام ئێستا دەركەوت كێ مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ كردوون، چۆن لەو ماوەيە مليۆنان يۆرۆيان بۆ رەوانەكردوون، ئەمڕۆ ئەو شتانە بە بەڵگە و بڕيارەكانى دادگا ئاشكرا دەبن.”

لە ماوەى رابردوو ئەو كۆمپانيايە فەڕەنسيە لەبەردەم دادگاى ئەمەريكا دانى بەوە دانا كە لە ساڵانى (2013 و 2014) هاوكارى داعش و گرووپەكانى تريان كردووە.
لە لايەكى ترەوە برياران پيريس، داواكارى گشتى لە نيويۆرك لە راگەيێندراوێكدا ئاماژەى بەوە كرد، "لاڤارج تەنيا كارى چيمەنتۆى نەكردووە، بەڵكو سوودى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ رێكخراوى داعش وەرگرتووە، بۆ ئەوەى سوودى دارايى بەدەستبهێنێت."

سەبارەت بە سزاكەش ئەو كۆمپانيايە دادگاى ئەمەريكى بە بڕى (91) مليۆن دۆلار سزاداراوە و دەست بەسەر (687) مليۆن دۆلاريشى داگيراوە.

لە چەند رۆژى رابردوو دادگاى ئەمەريكا ئاشكراى كرد كۆماپانيا لاڤارجى فەڕەسى مامەڵەى لەگەڵ داعش كردووە، كۆمپانياكەش لەبەردەم دادگايەكى ئەمەريكى مامەڵەكانى لەگەڵ داعش پشتراست كردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین