لە واشنتن نەيارانى حكومەتى ئێران خۆپيشاندانێكيان ئەنجام دا ئێران
وەك پاڵپشتييەك بۆ خۆپيشاندانە ناوخۆييەكانى ئێران هەزاران كەس كە زۆربەيان بەڕەگەز ئێرانين لەبەردەم كۆشكى سپى لە واشنتن بە دروشمى (ژن، ژيان، ئازادى) خۆپيشاندێكانيان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ يەكشەممە (23/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە وەك پاڵپشتيەك بۆ خۆپيشاندانەكانى ناوخۆى ئێران دژ بە گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى هەزاران كەس لە بەردەم كۆشكى سپى خۆپيشاندێكانيان ئەنجام دا.

خۆپيشاندەران بە دەنگى بەرز دروشمى (ئازادى و دادپەروەرييمان بۆ ئێران دەوێت) دەگوتەوە، سياماك ئارام يەكێك لە رێكخەرانى ئەو خۆپيشاندانە رايگەياند، "ئەوە پێنجەم خۆپيشاندانى هەفتەيە لە ئەمەريكا رێكى دەخەين، بەڵام ئەوە گەورەترين خۆپيشاندانە، دەيان هەزار كەس تێيدا بەشدارن.

لەو خۆپيشاندانە هاووڵاتيانى بە ڕەگەز ئێرانى داواى هاوكاريان بۆ ئازادكردنى ئێران دەكرد، يەكێك لە خۆپيشاندەران كە ئامادە نەبوو ناوى خۆى بڵێت، رايگەياند، "داوا دەكەين هاوكارى ئازادكردنى ئێران بكەن." ئەو خۆپيشاندەرە ئاماژەى بەوە كرد ناتوانێت ناوى خۆى ئاشكرا بكات، چونكە كەسوكارى لە ئێرانن ترسى لە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە هەيە كێشە بۆ كەسوكارەكەى دروست بكەن.

ماوەى زياتر لە مانگێكە بەهۆى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى كە لەلايەن پۆليسى رەوشت دەستگيركرا، خۆپيشاندان زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین