حكومەتى نوێى سويد بە مەرجەكانى رێككەوتنى لەگەڵ توركيا پابەند دەبێت تورکیە
تۆباياس باسترۆم، وەزيرى دەرەوەى سويد راگەياند، "حكومەتى نوێى وڵاتەكەمان بە هەموو مەرجەكانى رێككەوتنى بوون بە ئەندامى ناتۆ لەگەڵ توركيا پابەند دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى سويد لە حكومەتى نوێى ئەم وڵاتە رايگەياندووە، "حكومەتى نوێى سويد هاوبەش دەبێت لە مەترسييەكانى توركيا سەبارەت بە پەكەكە و يەپەگە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "ئێمە پاڵپشتى ئەو سياسەتە دەكەين كە پەيوەستە بەو رێكخراوانەى لە ليستى تيرۆرن، مافى ئەوەيان نابێت لە وڵاتەكەمان كار بكەن، پێويستيشە هەموو شتێك بە شێوەى ئەمنى ياسايى دا بڕوات."

سەبارەت بە رێككەوتنى سێقۆڵى تۆباياس باسترۆم جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو خاڵانەى لەو رێككەوتنە هەر سێ وڵات واژۆيان لەسەر كردووە، پێويستە هەموومان پێووەى پابەندبين."

لە هەفتەى رابردوو ئۆڵف، كريسترسۆن، سەرۆك وەزيرانى نوێى بەريتانيا رايگەياند، "لەو پرسانەى پەيوەستە بە وەرگرتنى وڵاتەكەمان لە ناتۆ، هەوڵەكانمان بە نەهێشتنى مەترسييە ئەمنييەكانى توركيا زياتر دەخەينەگەڕ."

لەكۆتايى مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ توركيا و فينلەند و سويد ياداشتێكى لێكتێگەيشتنى سێقۆڵييان واژۆ كرد، هەردوو وڵات بەڵێنيان بە توركيا بۆ قەدەغەكردنى چالاكييەكانى پەكەكە و لايەنگرانى فەنحوڵا گولەن هاوكارى توركيا بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین