توركيا هەوڵى ڕێكخستنى كۆبوونەوەى وەزيرانى وزەى رووسيا و ئەڵمانيا دەدات تورکیە

نوچەنێت

عەدبوڵا ديگەر، سەرۆكى ليژنەى جێبەجێكارى لووتەى ئابوورى ئيستەمبۆڵ رايگەياند، "حكومەتى توركيا هەوڵەكانى خۆى بۆ بوونەوەى نێوان وەزيرانى وەزەى ئەڵمانيا و رووسيا لە لە پەراوێزى ئەو لوتكەيە خستۆتەگەڕ."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە عەبدوڵا ديگەر رايگەياند، "دەتوانين وڵاتان و رێكخراوە ناكۆكەكان كۆبكەينەوە، لەو سۆنگەيەوە دەمانەوێت كۆبوونەوەى وەزيرانى وزەى ئەڵمانيا رووسيا رێكبخەين، ئەوەش سەركەوتنێكى گەورە دەبێت لە لووتكەى ئيستەنبۆڵ بۆ ئابوورى."

سەبارەت بە هەوڵەكانيش سەرۆكى ليژنەى جێبەجێكار رايگەياند، "ئەو پێشنيارەمان خستۆتە بەردەم هەردوو وڵات هەرچەندە وەڵامەكەيان ئەرێنى نەبوو، بەڵام دەكرێت لە ماوەى (24) كاتژمێر كۆبوونەوە رێكبخرێت."

سەبارەت بە كاتى ئەو لووتكەيە ديگەر ئاماژەى بەوە كرد، "بڕيارە كۆبوونەوەكە لە رۆژانى (8 و 9)ى مانگى داهاتوو كۆپيانيا بيانييەكان و بە چالاكييەكانيان لە كارەكانى ئەو كۆڕبەندە بەشدار دەبن، هەروەها رێكخەرانى ئەو لووتكەيە هەوڵەكانيان بۆ بانگێشتكردنى كۆمپانيا رووسييەكان خستۆتەگەڕ."

پێشتر وەزارەتى وزەى توركيا راگەياندبوو، "بۆ دامەزراندنى ناوەندێكى گازى رووسى لە توركيا لەگەڵ مۆسكۆ گەيشتينە رێككەوتنێكى سەرەتايى."

سەبارەت بەو بڕە گازەى كە وڵاتانى ئەوروپا دەيانەوێت لە رووسيا بيكڕن، بەگوێرەى سەرچاوەيەكى حكومەتى توركيا تا ئێستا ئەو بڕيارەيان ديارى نەكردووە، چونكە هەندێك لەو وڵاتانە دەيانەوێت كورە ئەتۆمييەكان بەكار بهێننەوە، ئەوەش بۆ دووركەوتنەوەيە لە پشتبەستن بەگازى رووسى."

سەبارەت بە كاتى دروستكردنى ئەو وێستگەيەش فاتيح دۆنماز، وەزيرى وزەى توركيا رايگەياند، “لەسەر پێشنيارى مۆسكۆ لە كۆتايى ئەمساڵ نەخشە رێگەى دروستكردنى ناوەندێكى گاز لە توركيا تەواو دەبێت، بەڵام تا ئێستاش كاتى دەستپێكردنى دانوستاندنەكان لەگەڵ مۆسكۆ ديارى نەكراوە.”

لەدواى رێككەوتنى هەناردەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا بۆ وڵاتانى جيهان كە لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ لەنێوان توركيا و رووسيا و ئۆكراينا بە چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان واژۆكرا، حكومەتى توركيا هەوڵدەدات رێككەوتنێكى هاوشێوە لەگەڵ ئەڵمانيا و رووسيا بكات، بۆ ئەوەى ناوەندى رەوانەكردنى گازى رووسى لە ئەڵمانيايەوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین