هه‌رێمى كوردستان له كارنامه‌ى حكومه‌تى سوودانى !
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق كارنامه‌ى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له 29 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ 23 ته‌وه‌ر و كاغه‌زى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌یش له چه‌ندان بڕگه پێكهاتووه. له كارنامه‌كه‌دا به چه‌ندان بڕگه و باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، كه له‌م راپۆرته‌ى نوچه‌نێت ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت.
كارنامه‌كه‌ى سوودانى داوا ده‌كات رێكاریی دژ به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم رابگیرێت
ته‌وه‌رى بیسته‌مى كارنامه‌كه تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان و به شێوه‌یه‌كى گشتى باس له‌وه كراوه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى بكرێت، له ده‌قى ته‌وه‌ره‌كه هاتووه، "ئامانجى حكومه‌ت پێشكه‌شكردنى تێڕوانین و پڕۆژه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم به‌گوێره‌ى بڕگه‌كانى ده‌ستوور، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به نه‌وت و گاز هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێویستبوون به یاسادانان بۆیان".
له بڕگه‌یه‌كى تر‌ى كاغه‌زى كارنامه‌كه په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى به "ناڕۆشن" وه‌سف كراوه و تێیدا هاتووه، "چاره‌سه‌رى ناڕۆشتنى په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى له لایه‌ك و حكومه‌تى خۆجێى و هه‌رێم بكرێت له لایه‌كى تر، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ده‌ستوور".
له چه‌ند شوێنێك باس له رێكخستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت كراوه، دووپات له‌سه‌ر دوو خاڵ كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان ده‌بێت به دانوستاندن و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان بكرێت، دووه‌میش ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت له ماوه‌ى كه‌متر له شه‌ش مانگ یاساى نه‌وت و گازى عێراق دابنرێت و تێڕوانینى هاوبه‌شى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه هه‌بێت.
كارنامه‌ى حكومه‌تى سوودانى باس له‌وه ده‌كات رێگه به حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێم بدرێت، تا شاندى تایبه‌تیان هه‌بێت و دانوستاندن بكه‌ن بۆ چه‌ند ئامانجێك له‌وانه پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ر شتێك بكه‌ن كه له ماوه‌ى رابردوو روویان داوه، له كارنامه‌كه هاتووه، "به پاڵپشتى ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى كه واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه كردووه، رێگه به حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت دانوستاندن بكه‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى نه‌وت و بودجه تا ئه‌و كاته‌ى یاساى نه‌وت و گاز به‌گوێره‌ى ده‌ستوور له ماوه‌ى شه‌ش مانگ ته‌واو ده‌بێت، لیژنه تایبه‌ت به لایه‌نى یاسایى و دارایى و نه‌وتى له هه‌ر یه‌كه له حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێم پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه".
ئینجا ئه‌ركه‌كانى ئه‌و لیژنانه دیارى ده‌كرێن كه بریتین له یه‌كه‌م، "پێداچوونه‌وه‌ى گشتگیر بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه بكرێت كه له ماوه‌ى رابردوو له كه‌رتى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدڕاڵى و هه‌رێمى كوردستان روویان داوه، تا به تێڕوانینێك بگه‌ن كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌ك بگرێته‌وه و به ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو لا بێت" دووه‌م، "رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزكێك بۆ ئه‌وه‌ى مافى هه‌موو عێراقییه‌كان له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكان رێك بخات". سێیه‌م"خۆبه‌دووگرتن له هه‌ر هه‌ڵكشانێك و دووربوون له رێكارى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و كۆمپانیاى كارى تێدا ده‌كه‌ن، بۆ خۆدوورگرتن له زیانگه‌یاندن به ئابوورى نیشتمانى".
ده‌بێت له ماوه‌ى شه‌ش مانگ یاسا نه‌وت و گازى عێراق دابنرێت
به چه‌ند بڕگه‌یه‌كى تر كارنامه‌كه‌ى سوودانى باس له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كات له‌وانه "ئاودانكردنه‌وه‌ى شنگال و تایبه‌تمه‌ندى پێكهاته‌یان هه‌یه" جگه‌له‌مه‌یش، "ته‌واوكردنى رێكارییه‌كانى رێككه‌وتنى تایبه‌ت به پڕكردنه‌وه‌ى بشایى ئه‌منى له هێڵه‌كانى به‌رگرى نێوان هێزه فیدڕاڵییه‌كان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه" هه‌روه‌ها كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق كه تایبه‌ته به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، كه به‌م شێوه‌یه له كارنامه‌كه هاتووه، "له ماوه‌ى مانگێك دواى پێكهێنانى حكومه‌ت، شایه‌تى ئه‌و كه‌سانه دیارى بكرێت و خه‌رج بكرێت كه بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه، دووباره‌یش لیژنه‌كه پێكبهێنرێته‌وه".
جگه‌له‌مانه به دوو بڕگه باس له خوێندنى كوردى و پۆلیسى كه‌ركووك كراوه، "ته‌واوى قوتابخانه‌كانى خوێندنى كورد كه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خوێندنى كوردى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ببه‌ستێنه‌وه و میلاكیان بۆ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بگوازنه‌وه. پێكهێنانى فه‌وجى فریاكه‌وتنى پۆلیس له دانیشتووانى كه‌ركووك". به شێوه‌یه‌كى گشتى كارنامه‌كه ده‌ڵێ، "دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه و بڕیارانه‌ى كه تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment