دۆخی ئێران ئاگرینتر دەبێت
نوچەنێت: ئاژانسەکان
دۆخەکە چۆن تەقییەوە
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ١٣-٩-٢٠٢٠،لە وێستگەی حەقانی میترۆی تاران کچێکی ٢٢ساڵ بەناوی (ژینا ئەمینی)
لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی "پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی" دەستبەسەرکرا و دواتر گوزرایەوە بۆ بنکەی پۆلیس، بەهۆی پیاکێشانی بەهێز توشی خوێنبەربوونی مێشک بوو. دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٦-٩-٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەستدا.
دوای مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینائەمینی خەڵکی سەقز لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و لەو ڕۆژەوە ڕاپەڕینی سەرتاسەری دەستی پێکرد و تاکو ئێستاش لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوامە.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە چل ڕۆژ بەسەر کوژرانی ژینا، ڕۆژی چوارشەممە، ژن و پیاوی لە هەموو شارەکان بانگهێشت کردبوو بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، بە جلوبەرگی کوردییەوە لەسەر گۆڕی شەهیدان کۆببنەوە" و هەروەها پاشنیوەڕۆش لە گۆڕەپان و شەقامەکان کۆببنەوە.
شازادە رەزا پەهلەوی، بە ئاماژەدان بە چله-مین رۆژی کوژرانی ژینا گوتی: چوارشەممە رۆژی شۆڕشی نەتەوەیی ئێرانە. هەموومان چاوەڕێی ڕۆژی سەرکەوتن و ڕزگاریین لە زنجیرەکانی زوڵم و دیکتاتۆری ئایینی. بە سەقامگیری و هاودەنگی، لەگەڵ بەردەوامی و فراوانبوونی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان، ئەو ڕۆژە نزیکە.
توڕەیی و خرۆشی بەربڵاو لە شاری مەهاباد لە میانی مەراسیمی چلەی ژینا دوابەدوای کوژرانی ئیسماعیل مولودی، یەکێک لە گەنجانی ناڕازی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە،
پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە دوای بەخاکسپاردنی ئەو گەنجە لە گۆڕستانی بداغ سوڵتانی مهاباد، خۆپێشاندان و ناڕەزایی لەناو شاری مهاباد دەستیپێکرد و دوکان و بازاڕی شارەکە بەتەواوی داخراون و دواتر خۆپێشاندەرانی ناڕازی چوونە بەردەم ژمارەیەک فەرمانگە و دامەزراوەی حکومەت و ئاگریان تێبەردان.
ناڕەزایەتییەکان توندتر دەبن
ڕۆژنامەی "دی زایت"ی ئەڵمانی لە شیکارییەکدا بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتکاران و شارەزایانی ئەوروپی نووسیویەتی کە زۆرێک لە ناکۆکییەکانی ئێران "چارەسەر ناکرێت" و هەر بەو هۆیەشەوە ناڕەزایەتییەکان توندتر دەبن.
بڵاوکراوەکە بەبێ ئاماژەدان بە ناوەکان ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ دیپلۆماتکاران و شرۆڤەکارانی ئەڵمانی و ئەوروپی و ئیسرائیلی قسەی کردووە، بەڵام ناوی ئەو کەسانەی نەهێناوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژەدان بە لێدوانی ئەو دیپلۆمات و شرۆڤەکارانە ڕایگەیاندووە کە عەلی خامنەیی بۆ پاراستنی حکومەتەکەی پەنا دەباتە بەر هەر ڕێگەیەک، بەڵام، ڕێکەوتنێکی بەرفراوان هەیە کە ناڕەزایەتییەکان هەڵگیرسێن و دووبارە و دووبارە چڕتر دەبنەوە چونکە زۆرێک لە ناوخۆی ئێرانە ناکۆکییەکان چارەسەر ناکرێن.
لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەسەڵاتی هێزە کۆنەپەرستەکان لە ئێران، زیادی کردووە و بەشێک لە چاودێران بە پێشەکی بۆ دیاریکردنی جێنشینی خامنەیی دەزانن.
ئەم بڵاوکراوەی ئەڵمانی وەبیری هێنایەوە کە ریفۆرمخوازان نەیانتوانیوە گۆڕانکاری لەناو حکومەتدا بکەن(١).
لێدوانی هاوئاهەنگی خامنەیی و ڕەئیسی
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشی سەر شاهچراغ لە شیراز، هۆکاری هێرشەکەی بۆ "دەستی دوژمنی سووتێنەر و خیانەتکار یان نەزان و کەمتەرخەم" گەڕاندەوە.
ئاماژهی ڕێبهری کۆماری ئیسلامی له پهیامهکهیدا له حاڵێکدایه که له چهند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندهرانی به "سووکایەتی کردن به قورئان" تۆمهتبار کردبوو.
لەهەمان کاتدا لەگەڵ پەیامەکەی خامنەیی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەبارەت بە هێرشی شیرازیش گوتی: سەرلێشێواوی و پشێوی، زەمینە بۆ جموجوڵە تیرۆریستیەکان دەڕەخسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەرلین بەنیازە لە بەرامبەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، سنوردار کردنەکانی چوونە ژوورەوەی کاربەدەستانی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتە توندتر بکاتەوە.
دیپلۆماتکارە ئەڵمانییەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتە لە پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا تێدەپەڕێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە داهاتوودا ڤیزەی نیشتمانی بۆ پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری تەنها لە حاڵەتی پێویست و ئەگەر پێویست بکات، دەدرێت.
ناجێگیری نرخی تمەن
نرخی تمەنی ئێران لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ناجێگیری هەبووە. نرخی دۆلار کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکان دژ بە مردنی ژینا لە خوار ٣٢ هەزار تمەنەوە بووە، لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەردا گەیشتە ٣٣ هەزار و ٢٥٠ تمەن و ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد. پاشان بۆ چەند ڕۆژێک، نزیکەی هەزار تمەن دابەزی.
1- https://www.iranintl.com/202210273107
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment