ميسڕ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا هەڵپەسارد تورکیە

نوچەنێت

بەهۆى زيادبوونى چالاكييەكانى توركيا لەگەڵ لەگەڵ حكومەتى ليبيا، حكومەتى ميسڕ هەنگاوەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا هەڵدەپەسێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (31/  تشرينى يەكەم / 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەپرسێكى پرۆسەى ئاسيكردنەوەى پەيوەندييەكانى ميسڕ لەگەڵ توركيا راياگەياند، "بەهۆى زيادبوونى چالاكييەكانى توركيا لە كەناراوەكانى ليبيا و رێككەوتنيان لە بوارى وەزە و بەرگرى لەگەڵ حكومەتى ليبيا بە سەرۆكايەتى عەبدولحەميد دبيبە پڕۆسەى ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ميسڕ هەڵەپەسێرين."

جەليل حەرشاوى، پسپۆڕ لە كاروبارى ليبيا ئاماژەى بەوە كرد، "سەردانى عەباس كامل بەرپرسى هەواڵگرى ميسر لە (12)ى ئەم مانگە و كۆبوونەوەى لەگەڵ خەليفە حەفتەر، بەرپرسى سوپاى نيشتيمانى ئەو وڵاتە كۆبوۆتەوە و هێڵى سوورى وڵاتەكەى پێراگەياندووە، پێشى راگەياندووە هەموو نزيكبوونەوەيەكى خۆيى و كوڕەكەى لەگەڵ كۆمپانيا توركييەكان دەبێتە هۆكارى پچڕاندنى پەيوەندييەكانى نێوان حەفتەر و قاهيرە."

ياداشتى لێكتێگەيشتنى توركيا و ليبيا لە بوارى گەڕان و دۆزينەوەى هەيدرۆكاربۆن و بەرهەمانكى بۆتە مايەى نيگەرانى قووڵى ميسڕ، چونكە نايەوێت توركيا لە وشكانى و دەريايى لە ناوچەى باكوورى رۆژئاواى ئەو وڵاتە هەژموونى فراوان بێت.

سەبارەت پڕۆسەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و قاهيرەش ئەو پسپۆڕە ليبيە دەڵێت، "توركيا زۆر باسى لێكنزيكبوونەوەى نێوانيان دەكات، بەڵام دەبێت ئەو لێنزيكبوونەوە لەسەر ئەرزى واقيع بێت، بەڵام پێويستە بزاندرێت ئەنقەرە هەوڵى بۆ چارەسەكردنى مامناوەند دەدات، ئەوەش تێچووێكى سياسى زۆرى دەوێت، پێويستە ئەنقەرە قوربانى بدات و سازش لە هەندێك هەنگاو بنێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەكات، ئەو لێنكنزيكبوونەوەى باسى دەكات بەرهەمى نابێت."

لەكۆتايى ساڵى رابردوو توركيا بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ميسر دەستى بە دانوستاندن كرد، چەند كۆبوونەوەيەكيان لە هەردوو وڵات ئەنجام دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین