هاوسەرۆكى هەدەپە: ناكۆكميان لەگەڵ دەميرتاش كارێكى ئاساييە تورکیە
مەدحەت سنجار، هاوسەركى پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) رايگەياند، "لەگەڵ سەڵاحەدين دەميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووى پارتەكەمان هەندێك ناكۆكيمان هەيە، ئەوەش كارێكى سرووشتيە."

ئەمڕۆ دووشەممە (31/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە هاوسەرۆكى هەدەپە رايگەياند، "لەسەر شێوازى كارى ئێستاى حزب لەگەڵ سەڵاحەدين دەميرتاش هەندێك ناكۆكى فيكريمان هەيە، ئەوەش كارێكى زۆر سرووشتييە، پەيوەستە بە شێوازى بيركردنەوە لە كاركردن."

لە بەشێكى ترى قسەكانى قسەكانى سەنجار گوتى، "ئێمە لەگەڵ دەميرتاش هيچ كێشەيەكمان نييە، هەندێك لايەن بەردەوام هەوڵدەدەن جياوازييە فيكرييەكانمان بكەن بە كێشە."

دەربارەى لێدوانەكانيش مەدحەت گوتى، "من راشكاوانە دەڵێم زۆر پێشبيتنى لەسەر لێدوانەكانى هاوسەرۆكى پێشووى حزبەكەمان دەدرێت، بەڵام دوورە لە راستييەوە، پێچەوانەى ئەوەيە كە دەميرتاش حزب بەجێبهێڵێت."

سەبارەت بە شێوازى كاركردنيان هاوسەرۆكى هەدەپە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمەش و دەميرتاش زۆر بە هەستيارى مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەى ئێستا دەكەين."

لە ماوەى رابردوو سەڵاحەدين دەميرتاش لە چەند نووسينێكى هەندێك رەخنەى لە شێوازى كاركردنى هەدەپە گرت، بەشێك لە راگەياندنەكانى توركيا ئەو رەخنانەيان بە جيابوونەوەى دەميرتاش لە هەدەپە شرۆڤە كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین